ئه‌مڕۆ 27/2/2024 به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز
دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی
پسپۆڕی دانانی فه‌رهه‌نگی زاراوه یاساییه‌كان به زمانی كوردی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
دیكه بۆ سه‌رخستنی ئه‌و پرۆژه‌ی به‌كوردیكردنی زاراوه‌و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان
به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌ر یه‌ك له
نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی و وه‌زاره‌تی داد
وه‌ك ئه‌ندامانی لێژنه ئاماده‌ی بوون، دوا هه‌نگاوه‌كانی ئاماده‌كردنی ره‌شنووسی
فه‌رهه‌نگی زاراوه یاسایه‌كان به زمانی كوردیی تاوتوێ كرا، كه له قۆناغی
كۆتاییدایه و له نزیكه‌ی حه‌ڤده هه‌زار زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌ی یاسایی
پێكهاتووه.
هه‌روه‌ها له كۆوبونه‌وه‌كه‌دا باسی ئه‌وه
كرا له قۆناغی داهاتوو لێژنه‌كه سه‌ردانی لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی هه‌رێم بكات بۆ
راگۆڕینه‌وه‌و پاڵپشتی كردنی پرۆژه‌كه تاكو له واده‌یه‌كی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و له رێوره‌سمێكدا
پرۆژه‌ی نیشتمانیی فه‌رهه‌نگی زاراوه‌و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان بناسێنرێت و دوای
قۆناغی كۆتایی پێداچوونه‌وه له‌لایه‌ن پسپۆڕان و شاره‌زایان، بخرێته به‌رده‌م دادگاكان
و لایه‌نه فه‌رمیه‌كانی به‌كارهێنه‌ری زاراوه‌و ده‌سته‌واژه‌ی یاسایی بۆ به كوردی
كردنی بڕیار‌و نووسراوه یاساییه‌كان له دادگا‌و داوده‌زگا یاساییه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی
كوردستان.