ئه‌مڕۆ 12/3/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان سلێمان
زێباری ئه‌ندامی دادگای باڵای فیدراڵی له عێراق، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆی
راگه‌یاند.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌ناڵه‌كانی
راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولره‌حمان سلێمان زێباری ئه‌ندامی دادگای
باڵای فیدراڵی ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند و گوتی دوای سێ ساڵ كاركردن
وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ره‌كی دادگای باڵای فیدراڵی هه‌وڵم دا به شێوه‌یه‌كی پیشه‌یی و
ئه‌كادیمی ئه‌ركه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م ئه‌ویش له پێناو جێگیركردنی سیسته‌می
دیموكراتی له عێراق و كاركردن بۆ پاراستنی بنه‌ماو پێوه‌ره‌كانی سیسته‌می فیدراڵی
كه له‌سه‌ر بناغه‌ی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ده‌زگا فیدرالیهكاندا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی
هه‌رێمی كوردستانیش بێت. به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی سێ ساڵ له كاركردنم له‌و
دادگایه و ده‌رچوونی چه‌ندین بڕیاری یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌لایه‌ن پێكهاته‌ی نوێی
دادگای فیدرالی گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه بوون و به‌رده‌وامبوونی من وه‌ك دادوه‌ر
له‌و دادگایه نابێته هۆی به‌دیهاتنی ئه‌و ئامانجانه‌ی كه له‌پێناویدا ئه‌و ئه‌ركه‌م
وه‌رگرت و ئه‌ویش به‌شداریكردن و پاراستنی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه ده‌ستوری له‌سه‌ر
دارێژراوه، به تایبه‌ت كه خۆم له پێگه‌یه‌ك بینیه‌وه كه هه‌وڵ و كۆشش و
ئیمكانیاتی زانستی و پیشه‌ییم توانای به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی نیه كه به‌رگری
له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌م به سیفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌رێمێكی
ده‌ستوریی دانپێدانراوه. بۆیه له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنم به به‌رپرسیارێتی له‌به‌رامبه‌ر
خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی پێكهاته‌كانیه‌وه و له‌به‌رامبه‌ر داموده‌زگا
و قه‌واره دهستورییهكهی، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆم له ئه‌ندامێتی دادگای
باڵای فیدراڵی راده‌گه‌یه‌نم ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌متوانی له‌پێناو ئه‌و
ئامانجانه‌ی كه به‌هۆیه‌وه ئه‌و پۆسته‌م وه‌رگرت و له‌پێناو گۆڕانگاریی ئاراسته‌كانی
دادگاكه كه له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان، ئه‌ركه‌كه‌م جێبه‌جێ بكه‌م.