|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بڕیاری دامه‌زراندنی دادگای تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی راگه‌یاند
17/11/2012
1184
جار خوێندراوه‌ته‌وه
دوای كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران/بۆردی چاودێری مافه‌كانی ژن له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا به دامه‌زراندنی چوار دادگای تایبه‌ت به به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی بۆردی چاودێری مافه‌كانی ژن و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و دوای چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم بڕیاری دا به دامه‌زراندنی چوار دادگای تایبه‌ت به رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
ئه‌و دادگایه‌ش به ناوی (دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی)یه و له هه‌ر یه‌ك له شاره‌كانی (هه‌ولێر-سلێمانی- دهۆك- كه‌ركوك/گه‌رمیان) دادمهمهزرێت و به شێوه‌ی متفرغ بۆ لێكۆڵینه‌وه له كێشه‌كانی هاتوو له یاسای ئاماژه پێكراو له‌جیاتی هه‌ڵسانی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌و شارانه به كاری دادگای ئاماژه پێكراو هه‌ڵده‌ستن.
هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چوار دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند بۆ ئه‌و دادگایانه داده‌مه‌زرێنێت كه به شێوه‌ی ئینتداب ده‌بن.
|