ئەمرۆ چوار شەممە 8/6/2011 سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دادوەر (ئەحمەدعبدوڵڵازبێر) بەئامادە بوونی دادوەر (ئازاد عزالدین مەلا)راوێژکاری یاسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لە دیوانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان لە گەڵ وەفدێکی باڵای دادوەری لە ولایەتی میزوری ئەمریکی کە پێکهاتبوون لە دادوەر (ولیم ری برایس) سەرۆکی دادگای باڵا (رئیس محکمە العلیا) و پارێزەر خاتوو (نانسی موکاب) و شاندی یاوەری ، ئەنجام دا.
لە دەستپێکی دیدارەکەدا ، دادوەر(احمد عبداللە زبێر) سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ،وێرای بەخێرهاتنی وەفدەکە خوشحالی خۆی دەربری بۆسەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و تیشکی خستە سەر سیستەمی دادوەری و بەرەو پێشوەچوونی رەوشی دادپەروەری و چۆنیەتی کاروباری دادگاکان لە هەرێمی کوردستان ، هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندیەکانی پتەوی نێوان ئەنجومەنی بالای دادوەری عیراقی فیدراڵ و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کرد .
هاوکات لەدیدارەکەدا ، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری باسی پێکهاتەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستانی کرد کە لە 9 ئەندام پێک دێت و روونی کردەوە کە ئەنجومەنی دادوەری لە ساڵی 2009 دامەزراوە و بەپێی یاسای ژمارە 23 ی ساڵی 2007 دەسەڵاتی دادوەری دەسەڵاتێکی سەربەخۆیە و باسی کرد کەهەرچەندە ئەنجومەنی دادوەری دامەزراوەیەکی نوێ یە لە کوردستان بەلام لەم ماوە کورتەدا تا رادەیەکی باش و بەرچاو سەربەخۆیی دادوەری و پیادە کردنی یاساکان لە هەرێمی کوردستان پێشکەوتنیان بەخۆیەوە بینیوە.
لە درێژەی دیدارەکەدا ، دادوەر (ولیم ری برایس) کورتە باسێکی دەربارەی سیستەمی دادوەری ئەمریکی و رەوشی دادگاکان و سەربەخۆیی دەزگای داواکاری گشتی لە ئەمریکا بۆ دادوەران خستە روو و هەروەها ئامادەی تەواوی خۆیان دەربری بۆ پاڵپشتی کردن و هاوکاری کردنیان لە بواری دادوەری لە گەل سیستەمی دادوەری کوردستان.
لە کۆتایی دیدارەکەدا دادوەر (احمد عبداللە زبێر) وێرای دەست خۆشی لێ کردنیان ، تاکیدی کردەوە کە ئێمە وەکو ئەنجومەنی دادوەری کوردستان هەمیشە کار دەکەین بۆ بەردەوام بوون و بەرفراوانکردنی رووبەری ئەم پەیوەندییانە و هیوادارین بە هەماهەنگی و هاوکاری دوولایەنە کەمو کورتیەکان چارەسەر بکرێن.