سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
25/11/2012
1498
جار خوێندراوه‌ته‌وه
به‌ڕێز دادوه‌ر(احمد عبدالله زبیر) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی دادگای ته‌مییزی هه‌رێمی كوردستان ژیاننامه‌ی به‌ڕێز دادوه‌ر(احمد عبدالله زبیر) • سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان • شوێن و مێژووی له‌دایكبوون: پارێزگای هه‌ولێر – شه‌قلاوه 1948 • ئاستی خوێندن: به‌كالوریوس له یاسا، زانكۆی به‌غدا له ساڵی 1970-1971 بواری كاركردنی: • ساڵی 1971-1972 كاری پارێزه‌رایه‌تی كردووه • له ساڵی 1973 به‌ناونیشانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی (زه‌وی و ده‌ست به‌سه‌رداگرتن) له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كشتوكاڵ و چاكسازی و كشتوكاڵی هه‌ولێر دامه‌زراوه‌و كاری كردووه. • ساڵی 1979 راژه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی داد به‌ناونیشانی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادی له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر. • ساڵی 1981-1982 ده‌رچووه له په‌یمانگای دادوه‌ری له به‌غداو له هه‌مان ساڵ دامه‌زراوه به ناونیشانی جێگری داواكاری گشتی له فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتی له هه‌ولێر. • ساڵی 1992 بۆته دادوه‌ر له دادگای به‌رایی كویسنجق • ساڵی 1997 بۆته ئه‌ندامی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌ولێر • له ساڵی 1998 بۆته جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌ولێر • له ساڵی 1998 بۆته سه‌رۆكی دادگای تاوانه‌كانی هه‌ولێر • له ساڵی 2000 بۆته ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان • له ساڵی 2002 بۆته سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر • له ساڵی 2002 بۆته جێگری سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان • له ساڵی 2008 به مه‌رسومی هه‌رێمیی بۆته سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان و تاوه‌كو ئێستا به‌رده‌وامه.
|