|
كۆنگره‌ی سیسته‌می دادوه‌ریی فیدرالی له‌نێوان حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێم
04/12/2012
995
جار خوێندراوه‌ته‌وه
MPIL به‌ڕێز چاودێری یاسایی زنجیره كۆنگره‌كان - عێراق
له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌ڕووی داموده‌زگا دادییهكانی عێراق ده‌بێته‌وه
12-18-سێپته‌مبه‌ر 2009
هه‌ولێر عێراق
MPIL یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی هه‌ولێر بوو كه بۆ به‌هێزكردنی یاسا له عێراق به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و كۆنگره‌یه له هه‌ولێر به‌ڕێوچوو و تێدا تیشكی خسته سه‌ر دوا گۆڕانكارییه موئهسسیهكانی ده‌سه‌ڵاتی دادوهریز ئه‌و كۆنگره‌یه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كان بۆ به‌هێزتركردنی رۆڵی یاسا و سیسته‌می ده‌ستوری كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاوه پاڵپشتی ده‌كرێت.
ئه‌و بابه‌ته سه‌ره‌كیانه‌ی كه له‌و كۆنگرهرهدا باسیان كرا، ئه‌و ته‌حه‌دی وكێشه‌و گرفتانه بوون كه داموده‌زگاكانی یاسایی و دادیی عێراقی رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتی و رێكاره دادپه‌روه‌رییه‌كانی بواری تاوانه‌كان.
ئامانج له سازكردنی ئه‌و كۆنگره‌یه‌ش دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان MPIL و بڕیار به‌ده‌سته‌كان له ئاستی هه‌رێم و عێراقیه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری ورد و ته‌واو له ره‌وش و دۆخی داموده‌زگا یاساییه‌كانی عێراق و هه‌ڵسه‌نگاندنی پشتیوانیه‌كانی MPIL كه پێشكه‌شیان ده‌كات.
|