|
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تاوتوێ كرد
18/02/2013
1402
جار خوێندراوه‌ته‌وه
به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌و هه‌روه‌ها دادوه‌رانی تایبه‌ت به پرسی توندوتیژی ئافره‌تان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی له شاره‌كانی هه‌رێم و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان له شاره‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به‌خێرهاتنی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد و گوتی پرسی توندوتیژیی خێزانی په‌یوه‌ندییه‌كی زۆری به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و كاروباری دادگاكانه‌وه هه‌یه‌و كێشه‌ی جۆراوجۆریش له‌وباره‌یه‌وه دێنه پێش بۆیه پێویستی به دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر گوتی ئێمه سوورین له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوی یاسای تایبه‌ت به توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌ڵام هه‌ندێ جار كێشه‌و گرفتی جۆراوجۆر دێنه پێش و ئه‌وه‌ش پێویستی به راوێژ و بیروراگۆڕینهوهی هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
دواتر هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌ت باسیان له‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه دێنه به‌رده‌م كاره‌كانیان و داوایان كرد كار بكرێت بۆ هه‌رچی باشتر جێبه‌جێكردنی یاسای تایبه‌ت به توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان و یاسای باری كه‌سیی و كهموكۆڕیی و ئه‌و كێشانه‌ی دێنه به‌رده‌م ئه‌و یاساییه نه‌هێلدرێن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دادوه‌ران و سه‌رۆكی داواكارانی گشتی و نوێنه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار بیرورایان ئاڵوگۆڕ كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان داموده‌زگاكانی تایبه‌ت به پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به لیژنه‌ی ئاشته‌وایی خێزانیی و چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه، كه بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی تایبه‌ت به خێزان پێكهێنراوه و چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی ئه‌و لیژنه‌یه له‌ڕووی پێكهاته‌و دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌و لیژنه‌یه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كرایه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك ببێته هۆكارێكی گرنگ بۆ كه‌مكردنی توندوتیژیی خێزانی و رێژه‌ی ئه‌و توندوتیژییه.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی تایبه‌ت به توندوتیژی خێزانی گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین بڕیار‌و راسپارده بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هه‌رچی زیاتری نێوان داموده‌زگا جیاوازه‌كانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌ركران.
|