ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتى 12/3/2013 بـه پێ ى فـهرمانى هـه‌رێمى ژماره (20)ى ساڵى 2013 رێوره‌سمى سوێند خواردنى (40) ئه‌ندامى داواكارى گشتى له دیوانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه‌چوو .
له ده‌ستپێكى مه‌راسیمه‌كه‌دا له لایه‌ن دادوه‌ر( دادیار حمید سلێمان ) ووته‌بێژى فـهرمى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى مه‌رسومى هه‌رێمى خوێندرایه‌وه و پاشان هه‌ر 40 ئه‌ندامى داواكارى گشتى له به‌رده‌م به‌رێزان دادوه‌ر ( احمد عبدالله زبیر ) سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن سویندى یـاساییان خـوارد .
له كۆتایى مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى داواكارى گشتى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنیان له كاره‌كانیان خواست و له ماوه‌یه‌كى نزیكدا له‌و شوێنانه‌ى كه بویان ده‌ست نیشان كراوه ده‌ست به كار ده‌بن .