له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم، كار‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و وه‌زاره‌تی داد دووپات كرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌میانه‌ی پێشوازی كردن له سینان چه‌له‌بی وه‌زیری دادی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، كه دادوه‌ر شوان محیه‌دین عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شۆرای هه‌رێم و دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی بوون، باس و گفتوگۆیه‌كی تێر‌و ته‌سه‌ل له‌نێوان هه‌ردوولا كرا به تایبه‌ت پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی داد و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و له‌و ڕووه‌وه ته‌ئكید له كار‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوولا كرا بۆ رێكخستن و به‌دواداچوونی پرسه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.