ئه‌نجونی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌رهه‌ق به كوردی ئێزیدی و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كراون، پێكهێنا.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو لیژنه‌ی باڵای حكومه‌ت بۆ به‌جینۆسایدناساندنی كوشتنی ئێزیدیه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم كرد وداوای پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دادوه‌رییان كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له قه‌تلوعامی كوردی ئێزیدی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان، بڕٍیاری دا به پێكهێنانی ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ریی كه له ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان پێكهاتووه.
به پێی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، ئه‌و ده‌سته‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن داواكاران كه كه‌سوكاری تاوانلێكراوان یان ههواڵدهرهكان هه‌ڵده‌ستن به كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به كوردی ئێزیدی كراون. ئه‌ركی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش، ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورده له‌و تاوانانه ئه‌ویش به رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌كان و سه‌ردان كردنی كۆمه‌ڵگه‌كان بۆ وه‌رگرتنی وته‌ی قوربانیانی ئه‌و تاوانانه و تۆماركردنیان.
ناوی دادوه‌ره‌كان بۆ ده‌سته‌ی دادوه‌ریی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به ئێزیدیه‌كان:
1- دادوه ئه‌یمه‌ن مسته‌فا خالد دادوه‌ری دادگای دێره‌لوك وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته، لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریی سعود مسته‌فا نه‌جم سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك وه‌ك ئه‌ندام و هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریی حه‌سه‌ن جومعه حوسێن له سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی دهۆك وه‌ك ئه‌ندامی ئه‌و ده‌سته‌یه ده‌ست به‌كار ده‌بن.