به مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌یه‌كی تۆكمه‌تر و باشتری كاروباری لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كان له هه‌موو دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای نوێنه‌ری لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كانی هه‌رێم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له ته‌واوی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكیان له‌مه‌ڕ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباره‌كانیان له دادگاكان و ئه‌و كه‌موكۆڕی و پێداویستیانه‌ی كه هه‌ن و پێویستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه، باسكرد. له كۆبوونه‌وه‌كه باس له چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی لێكۆڵه‌ره‌وه دادوه‌رییه‌كان به پێی پێویستی دادگاكان و ناوچه‌كانی تێهه‌لچوونه‌وه كرا، به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاروباری لێكۆڵینه‌وه له بنكه‌كانی پۆلیس و پڕكردنی بۆشایی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری له‌و شوێنانه بگونجێت، به تایبه‌ت له دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و دهۆك، كه له‌ڕووی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری پێویستیان به زیادكردنی لێكۆڵهرهوی دادوه‌ری هه‌یه. له‌و ڕووه‌وه پێشنیار كرا به زیادكردنی ژماره‌ی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و سوود وه‌رگرتن له یاریده‌ده‌ره دادوه‌رییه‌كان وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و پێدانی ده‌سه‌ڵاتی لێكۆڵینه‌وه پێیان ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه چۆنیه‌تی رێكخستنی كاروباره‌كانی لێكۆڵینه‌وه له دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه بوو به شێوه‌یه‌ك پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بخرێن و وه‌ك نمونه‌یه‌كی هاوشێواز له ته‌واوی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و بكرێن.له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا ئه‌و داواكارییانه بخرێنه به‌رده‌م به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ بڕیاردان له‌سه‌ریان