|
گردبوونه‌وه‌ی قوتابیانی یاسای كۆیه و پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
17/12/2014
1036
جار خوێندراوه‌ته‌وه
له به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تی قوتابیانی به‌شی یاسا له‌دژی بڕیارێكی سه‌ندیكای پارێزه‌ران بۆ تێپه‌راندنی خولێكی دووساڵی له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری وه‌ك مه‌رج بۆ پارێزه‌ربوون، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك قوتابیانی زانكۆكانی كۆیه‌و راپه‌رین له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست.
دوای گردبوونه‌وه‌كه‌یان، به‌ڕێز دادوه‌ر ئومێد موحسن محه‌مه‌د ئه‌مین به‌ده‌م داواكاریی قوتابیانه‌وه چوو و له وته‌یه‌كدا كه ژماره‌یه‌ك ده‌زگاكانی راگه‌یاندیش ئاماده‌ی بوون بۆ قوتابیان روونی كرده‌وه كه په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده و هه‌روه‌ك له یاسای په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری هاتووه كه پارێزه‌ر له په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری ئاماده ده‌كرێت به‌ڵام قوتابیانی یاسا ده‌توانن تانه له‌به‌رده‌م دادگای پێداچوونه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیاری سه‌ندیكای پارێزه‌ران و دوا بڕیار، بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌و بابه‌ته، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت به شێوه‌یه‌ك نه قوتابی زه‌ره‌رمه‌ند بێت و هه‌روه‌ها لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش به شێوه‌یه‌ك بتوانێ كه‌سی یاسایی و پسپۆڕ له‌و بواره په‌روه‌رده بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زیاترین خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگه بگه‌یه‌نن.
|