ئه‌مڕۆ له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو به‌رپرسی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری تاوتوێی چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رو ئاوارانه‌ی كه روویان له هه‌رێمی كوردستان كرد‌و داوای دانیشتنێكی تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان كرد، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان، دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی UNHCR تایبه‌ت به په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا، به وردی تیشك خرایه سه‌ر پێناسه‌ی په‌نابه‌ر و ئاواره و باسی ئه‌وه كرا كه جیاوازی له‌نێوانیان هه‌یه و ئێستا هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی له خۆگرتووه. هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش كرا كه له رایی كردنی كار و مامه‌ڵه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌دا له داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌و گرفتی جۆراوجۆر دێنه پێش كه زۆربه‌یان یاسایین و په‌یوه‌ستن به داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كان، بۆیه لێره‌دا ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ده‌توانن رۆڵێكی به‌رچاو له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپ و ئاسته‌نگانه‌دا هه‌بێت.
دواتر هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه له ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، به وردی باسیان له‌و كێشه‌و گرفتانه كرد كه رۆژانه دێنه به‌رده‌میان، له‌وانه‌ش كێشه‌ی نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی پێویست له كاتی ماربڕین یان له‌دایكبوون یان ده‌ركردنی ناسنامه و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌ی له‌و جۆره كه زۆربه‌یان نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌و ناسنامه‌و دیكۆمێنتی پێویسته بۆ رایی كردنی كاره‌كانیان. بۆیه له‌و رووه‌وه داوا كرا به پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و ئه‌و رێكاره یاساییانه‌ی كه رێگه‌یان پێدراوه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئاواره‌و په‌نابه‌ره‌كان له وڵاتانی دیكه له هه‌رێمی كوردستانیش بگیرێته به‌ر و به پێی ئه‌و ستاندارده نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی كۆمیسیۆنی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاسانكارییان بۆ بكرێت به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ یاسا‌و رێساكانی وڵاتی میواندار بگونجێت و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یاسایانه نه‌بێت.
شایه‌نی باسه، شاندی كۆمیسیۆنی تایبه‌ت به په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكهاتبوو له فاتیمه ئه‌لیاسی، له به‌شی پاراستنی په‌نابه‌ران شاری سلێمانی، له‌یلا نوكما نۆڤا، به‌رپرسی به‌شی پاراستنی په‌نابه‌ران له هه‌ولێر، ئیرینا ئیسلۆمۆكا، جێگری به‌رپرسی به‌شی پاراستنی په‌نابه‌ران له هه‌ولێر، شاهد مه‌جید، به‌شی پاراستنی ئاواره نێوخۆییه‌كان، محه‌مه‌د عه‌لی به‌شی پاراستنی په‌نابه‌ران له شاری دهۆك، هه‌ڤال محه‌مه‌د پارێزه‌ری رێكخراوی قه‌ندیل و محه‌مه‌د مه‌هدی غه‌فور له به‌شی پاراستنی په‌نابه‌ران له هه‌ولێر.