له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان، سوێندی یاساییان خوارد
ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمێكدا، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێم، ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی، كه به‌م دواییه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه ده‌نگیان پێدراو هه‌ڵبژێردران، سوێندی یاساییان خوارد.
دوای به‌جێ هێنانی سوێندی یاسایی، له دانیشتنێكدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، وێڕای پیرۆزبایی كردن له ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یان و راگه‌یاند كه ئه‌ركێكی ههستیارو قورسیان له‌پێشه و گرنگترین خاڵی ئه‌و ئه‌ركه نوێیه‌ش بۆ داهاتوو، كاركردن به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نانه‌و پیشه‌ییه ، كه خاڵی جه‌وهه‌ری به‌رپرسیارێتی ئه‌و جۆره ده‌زگایانه‌یه، به شێوه‌یه‌ك له ئاست ئه‌و بڕوا‌و متمانه‌یه بێت كه پێیان به‌خشراوه.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه، ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن دووپاتیان كرده‌وه هه‌روه‌ك چۆن سوێندیان به‌جێ گه‌یاندووه، به شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه له ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتیه بن كه پێیان سپێردراوه‌و له‌م ڕووه‌وه، پێویستی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و داموده‌زگا یاساییه‌كانی سه‌ر به‌و ئه‌نجومه‌نه و هیواشیان خواست بتوانن به باشترین شێوه ئه‌و ئه‌ركه نوێیه‌ی پێیان سپێرراوه جێبه‌جێ بكه‌ن، به تایبه‌ت كه هه‌رێمی كوردستان له قۆناغێكی گرنگ و هه‌ستیاردایه.