له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی له‌گه‌ڵدا كرد كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارانی كوردستان پێكهاتبوو.
له دانیشتنێكدا كه جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی بوون، به تێر‌و ته‌سه‌ل باسی نزیكبوونی زیاتر و هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوولا كرا و گرنگیی به‌رده‌وامیی ئه‌و دانیشتنانه‌ش كه به یه‌كه‌مین دانیشتنی نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵات له‌و ئاسته، له ساڵانی رابردوو ده‌ژمێردرێت به پێویست زانرا.
له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم به گه‌رمی به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و شاندی یاوه‌ری كرد و گرنگیی لێك نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك دوو ده‌سه‌ڵاتی په‌یوه‌ندیدار به یاساكان و كارپێكردنیان خسته‌ڕوو، به تایبه‌ت كه په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك لایه‌نی داڕێژه‌ری یاسایه‌و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش وه‌ك لایه‌نی كارپێكردنی ئه‌و یاسایانه‌یه، بۆیه پێویسته هه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌و له‌نێوانیان هه‌بێت بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یاساكان. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتیشی بێگومان ئامانجی هه‌ردوولا جێگیركردنی دادپه‌روه‌ری و یاساسه‌روه‌رییه له هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌ویش له كۆتاییدا سه‌رخستنی ئه‌زمونێكی سه‌ركه‌وتووی حووكمرانییه له هه‌رێمی كوردستان بۆیه پاڵپشتی كردن و هه‌ماهه‌نگی كردنی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته‌كه له پاڵ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار، ده‌بێته هۆی زیاتر سه‌رخستنی ئه‌زمونی حوكمرانی هه‌رێمی كوردستان و سیمای دیموكراسی له وڵات‌دا.
دواتر د. یوسف محه‌مه‌د سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی سوپاسی خۆی و شانده‌كه بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه، گوتی هه‌رچه‌نده پێشتریش هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌نێوان هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بووه، به‌ڵام بێگومان پێویستی به لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زیاتر وهه‌ماهه‌نگیه‌كی پته‌وتر هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفت و كه‌موكوڕییه‌كان كه له یاساكان به‌دی ده‌كرێن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه وه‌ك په‌رله‌مان پێویستی به راوه‌رگرتن و راوێژكردن و ئاڵوگۆڕی بیر‌و بۆچوون له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه بۆ ده‌ركردنی یاساكان و كارپێكردنیان چونكه به بێ ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه و به ده‌ركردنی پرۆژه یاساكان و تێپه‌ڕبوونی كات كه‌موكۆڕییه‌كان ده‌رده‌كه‌ون، و كه یاساكان په‌سه‌ند ده‌كرێن، ئه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانن كه كار به یاساكان ده‌كه‌ن و ئه‌و لایه‌نه زیاتر ئاگاداری كهموكۆڕیی یاساكان و كۆسپ و ئاسته‌نگه‌كانی كارپێكردنیانن، بۆیه پێویستی به راگۆڕینه‌وه‌و راوێژ و وه‌رگرتنی پێشنیاز‌و بۆچونی هه‌ردوولا هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی پرۆژه یاساكان په‌سه‌ند بكرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن كه نوێنه‌رێك له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌ت لیژنه‌ی یاسایی ده‌ستنیشان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمێك دابنرێت بۆ مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پرۆژه یاساكان و وه‌رگرتنی راوبۆچوونه‌كان و تاوتوێ كردنیان تا ئه‌و كاته‌ی ده‌نگیان بۆ ده‌درێت.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، په‌رله‌مانتارانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ شاندی په‌رله‌مان به تێر‌و ته‌سه‌ل راوبۆچوونه‌كانیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسا خسته‌ڕوو به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له كارپێكردنی رۆژانه‌یان تووشی ئاسته‌نگ ده‌بن یان ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه پێویستیان به هه‌مواركردنه‌وه‌و ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری هه‌یه.
دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه به تێر‌و ته‌سه‌ل وه‌ڵامی تێبینی و سه‌رنجی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران درانه‌وه‌و ته‌ئكیدیان له‌وه كرده‌وه كه پرۆسه‌ی داڕشتنی یاسا پرۆسه‌یه‌كی ورد‌و قورسه و بێگومان پێویستی به به‌رچاوگرتنی ژماره‌یه‌ك پێوه‌ری گرنگ هه‌یه بۆ داڕشتنی یاساكان به تایبه‌ت پێوه‌ری ئاینی و ئه‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و پێكهاته‌یه‌ی هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك هه‌یه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا تووشی كێشه‌و گرفت یان كه‌موكۆڕی له كارپێكردنی یاساكان نه‌بێت. له‌وڕووه‌وه هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه كه ئه‌ندامن له ده‌سته جیاجیاكانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، به پێی ئه‌زمونی كاری خۆیان له دادگاكان تێبینی و سه‌رنجه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ ژماره‌یه‌ك یاسا‌و ماده یاساییه‌كانی سزایی و مه‌ده‌نی و باری كه‌سایه‌تی خسته‌ڕوو و له كۆتاییدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن بۆ هه‌ماهه‌نگی و لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرۆژه یاساكان نوێنه‌رایه‌تیه‌كی نێوان هه‌ردوولا ده‌ست به‌كاربێت بۆ به‌دواداچوونی پرۆژه‌یاساكان چ ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراون و پێویستیان به گۆڕانكاری و هه‌مواركردن هه‌یه یان ئه‌وانه‌ی له په‌رله‌مانن و چاوه‌ڕوانی گفتوگۆكردن و پهسهندكردنن یان ئه‌وانه‌ی كه له داهاتوودا پێشكه‌ش ده‌كرێن.
دواتر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر ئه‌حمه‌د عه‌بدوللا زوبێر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌ڕێز د. یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان سازكرد و تێدا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی دانه‌وه.