له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان رێوره‌سمی سوێندخواردنی 24 دادوه‌ر و 11 ئه‌ندامی داواكاری گشتی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ له رێورهسمێكی تایبه‌تدا له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ئه‌سعه‌د حسێن عه‌زیز و سوبحی عه‌لی هرزانی و د. محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان سلیڤانی جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركوك-گه‌رمیان و سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێم، ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر
و ئه‌ندامی داواكاری گشتی سوێندی یاساییان خوارد.
دوای ته‌واوبوونی رێوره‌سمی سوێندی یاساییش، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و هیوای سه‌ركه‌وتن له ئه‌ركی نوێیان بۆ خواست و رایگه‌یاند: ئێوه ئه‌ركێكی قورستان له‌سه‌ر شانه ئه‌ویش پیاده‌كردنی یاسا‌و دادپه‌روه‌رییه به شێوه‌یه‌كی بێ لایه‌نانه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێویسته دادوه‌ر و داواكاری گشتی ره‌چاوی بنه‌مای یاساسه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری بكات و ئه‌مه بكاته بنه‌مای سه‌ره‌كی ئه‌رك و كاری داهاتووی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش به هه‌موو توانایه‌ك بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركی نویێان پاڵپشتیان ده‌كات.
دامه‌زراندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی به پێی فه‌رمانێكی هه‌رێمی بووه به ژماره 218ی ساڵی 2016 كه له رۆژی 19/6/2016 ده‌رچووه. ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانه‌ی داواكاری گشتیش ده‌رچووی خولی دووه‌مینی په‌یمانگه‌ی دادوه‌رین كه بۆ ماوه‌ی دووساڵ به‌رده‌وام بووه. ئه‌و دادوه‌ر و ئه‌ندامانه‌ی داواكاری گشتیش به پێی پێویستی دادگاكان به دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌سه‌ر دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش ده‌بن و له‌و شوێنانه‌ی بۆیان ده‌ستنیشان كراوه ده‌ست به‌كار ده‌بن.
ده‌قی فه‌رمانی هه‌رێمی دامه‌زراندنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی: