ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌لی عه‌ولا جێگری سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له به‌ڕێز دادوه‌ی سالار عه‌بدولستار وه‌زیری دادی
حكومه‌تی عێراقی فیدرال و د. دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و
شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دانیشتنێكدا كه به‌ڕێزان دادوه‌ر عه‌بدوللا
شه‌ره‌فانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادوه‌ر برایم خۆشناو سه‌رۆكی
دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر و یاسین حه‌مه‌د عه‌لی مه‌لا مسته‌فا راوێژكاری
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و كاری
هاوبه‌ش له‌نێوانیان كرا به تایبه‌ت بواره‌كانی یاسایی و دادوه‌ری و مافی مرۆڤ.
به‌ڕێز جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
وێڕای به‌خێرهێنانی وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدرالی خۆشحاڵی خۆیان به‌و سه‌ردانه
ده‌ربڕی و دووپاتیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌و بوارانه كرده‌وه كه
په‌یوه‌ندیدارن به چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و یاساسه‌روه‌ری و پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤ. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری دادی حكومه‌تی فیدرالیش وێڕای خۆشحاڵی به‌و سه‌ردانه
گوتی به‌رێگه‌ی لیژنه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان قۆناغی باشیان بڕیوه بۆ كار‌و
هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی و داواكاریش بوو ئه‌و
كاره هاوبه‌شانه په‌ره‌ی زیاتریان پێ بدرێت.