روونكردنه‌وه‌یه‌ك
له ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئه‌نجوومه‌نی
باڵای دادوه‌ری عێراقی فیدرالی له نووسراوێكدا به ژماره 112/نووسینگه‌ی م.و/2020
كه له رۆژی 13/12/2020 ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵی كردووه
باسی كێشه‌ی مووچه‌خۆران له هه‌رێم و به تایبه‌ت دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی كردووه و داواشی كردووه مووچه‌ی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری
گشتی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدرالیه‌وه سه‌رف بكرێت به‌رێگه‌ی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
لێره‌دا به
پێویستی ده‌زانین ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه رابگه‌یه‌نین:
رۆژێك دوای ده‌ركردنی
نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری فیدراڵی له 14/12/2020 به‌ڕێز جاسم سه‌رۆكی سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری باڵای
عیراق په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێم و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گفتوگۆ كرا. له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه
كه شاندی كوردستانی ئێستا له به‌غدایه و پێویسته ئه‌و پرسه له چوارچێوه‌ی ده‌ستور
و گفتوگۆكانی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرالی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم
یه‌كلا بكرێته‌وه. چونكه ئه‌و نووسراوه پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوره كه رێگه نادرێت
مووچه‌ی دادوه‌ران و فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
هه‌رێم جیا بكرێته‌وه، به تایبه‌ت كه موچه‌ی ئه‌ندامانی داواكاری گشتیش له هه‌رێمی
كوردستان سه‌ر به وه‌زاره‌تی داده و سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری نیه و
ناكرێت موچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌یه‌كتر جیا
بكرێته‌وه. ئه‌مانه‌ش به رێگه‌ی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه به به‌ڕێز سه‌رۆكی
سه‌رپه‌رشتیاری دادوه‌ری عێراق راگه‌یه‌نرا كه ناوه‌ڕۆكی ئه‌و نووسراوه جێی قبوڵ
نیه و پێویسته به گشتی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم و له‌نێویشیاندا مووچه‌ی
دادوه‌ران، به‌رێگه‌ی ده‌ستوری و گفتوگۆكانی نێوان شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی
فیدرالی چاره‌سه‌ر بكرێت.
ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
18/2/2021