ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له شاندێكی په‌رله‌مانی كوردستان به
سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز د. هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك
سه‌رۆكی لیژنه و په‌رله‌مانتار و راوێژكار له په‌رله‌مانی كوردستان.
له دانیشتنێكدا كه جێگرانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن
و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئاماده‌ی بوون باسی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مانی
كوردستان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسادانان كرا.
له ده‌ستپێكی دانیشتنه‌كه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی شاندی په‌رله‌مان، باسی له گرنگیی ئه‌و جۆره سه‌ردانانه
و خستنه‌ڕووی كێشه‌و گرفته‌كانی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولاو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری
گونجاویان كرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی
كوردستان وێڕای سوپاسیكردنی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، باسی له پێویستیی به‌رده‌وامبوونی
ئه‌و جۆره دیدارانه كرد و گوتی له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ری و
یاسادانان ده‌كه‌ن، سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نیان كردووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك
بابه‌تی هاوبه‌ش هه‌ن به تایبه‌ت له‌ڕووی یاساییه‌وه كه په‌یوه‌ندییان به هه‌ردوولا
هه‌یه‌و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی بۆیان پێویستی به كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش هه‌یه.
دواتر جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره‌یه‌ك خاڵی
خسته‌ڕوو كه په‌یوه‌ستن به كاروباری چه‌ند لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆكی لیژنه‌و په‌رله‌مانتار و راوێژكاران بۆچوون
و تێبینی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه خسته‌ڕوو كه ئاراسته‌یان كراوه له
په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندییان به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ریشدا
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگره‌كان و راوێژكار‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
به وردی وه‌ڵامی پرسیار و تێبینیه‌كانی
شاندی په‌رله‌مانیان دایه‌وه‌و له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا میكانیزمی چاره‌سه‌ری
پێویست و گونجاو له‌لایه‌ن هه‌ردوولا خڕانه روو.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، وێڕای ته‌ئكیدكردن
له‌سه‌ر به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و
گرفتانه‌ی كه خراونه‌ته‌ڕوو، به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا
دووپات كرایه‌وه.