ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز
حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای به‌رایی عهینكاوهی
له هه‌ولێر كرد.
دوای پێشوازی كردن له‌لایه‌ن دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی دادگاكه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو
كه ئاگاداربوونه له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری دادگا‌و به‌داواداچوون و بۆ
كێشه‌و كهموكۆڕییهكانی دادگاكه. سه‌رۆكی دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه پوخته‌یه‌كی
له‌سه‌ر كار‌و ئه‌ركه‌كانی رۆژانه‌ی دادگاكه خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه
به‌هۆی زۆربوونی رێژه‌ی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی عه‌ینكاوه و ده‌وروبه‌ری، قورسایی
گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر كاروباری رۆژانه‌ی دادگا و له‌م ڕووه‌وه پێویستیان به
زیادكردنی ژماره‌ی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و
هه‌روه‌ها بیناكردنی باڵه‌خانه‌یه‌كی نوێ هه‌یه.
به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز حه‌سه‌ن
وێڕای سوپاسی كردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و فه‌رمانبه‌رانی
دادگاكه ، گوتی كه پێویسته دادگا‌و یاسا له خزمه‌ت هاووڵاتیاندا بن و زۆرترین
خزمه‌ت به هاووڵاتیان بگه‌یه‌نن و كاره‌كانیان به رێكوپێكی رایی بكرێن، كه ئه‌مه‌ش
له كۆتاییدا له خزمه‌ت پێشخستنی دادگاكان و سه‌روه‌ریی یاسایه له هه‌رێمی
كوردستاندا.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هاوڕێ له‌گه‌ڵ
به‌ڕیز یاسین حهمهدعهلی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی
ئه‌نجومه‌ن به‌شه‌كانی باڵه‌خانه‌ی دادگای به‌رایی عهینكاوهی به‌سه‌ر كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه بۆ له‌نزیكه‌وه
ئاگاداربوون له ئه‌رك و كاره‌كانی دادگا و چۆنیه‌تی راییكردنی كاروباری
هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كهموكۆڕییهكانی دادگاكه‌یه به‌ڵێنیشی
دا به هه‌موو توانایه‌ك هه‌وڵ بدرێت ئه‌و كهموكۆڕییانهی كه له‌چوارچێوه‌ی
كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها تایبه‌ت به باڵه‌خانه‌و پێداویستیه‌كانی
دادگای به‌رایی عه‌ینكاوه هه‌ن، چاره‌سه‌ر بكرێن.