ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عه‌بدولجه‌بار عه‌زیز
حه‌سه‌ن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له د. دیندار
زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر پلانی هه‌رێمی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دانانی نه‌خشه‌رێگه‌یه‌ك
بۆ جێبه‌جێ كردنی له هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
كرد. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری لایه‌نێكی گرنگی ئه‌م
پلانه‌یه به‌حوكمی ئه‌وه‌ی سه‌روكاری له‌گه‌ڵ یاساكان و جێبه‌جێ كردنیانه له
دادگاكان بۆیه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی گه‌وره‌یان ده‌كه‌وێته سه‌رشان بۆ جێبه‌جێ
كردنی ئه‌و پلانه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی مێوان، رایگه‌یاند كه ئامانج و ئه‌وله‌ویه‌تی
سه‌ره‌كی ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری چه‌سپاندنی یاسا‌و دادپه‌روه‌رییه كه
ئه‌مه‌ش بێگومان له‌خزمه‌ت ئامانجێكی گه‌وره‌تره كه ئه‌ویش پاراستنی مافه‌كانی
مرۆڤ و جێگیركردنی پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤه، بۆیه به خۆشحاڵیه‌وه
پێشوازی له‌و پلانه ده‌كه‌ن و خوازیاری هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاترن له‌گه‌ڵ ته‌واوی
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پلانه. هه‌روه‌ها گوتیشی
پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ دیمه‌نێكی
جوانتری هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به جیهانی ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
ده‌كات و له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌ی هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كه
بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پلانه ئه‌ویش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه نێوخۆییه‌كان و
هه‌روه‌ها لایه‌نی بیانی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش.