ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
دادگاكانی به‌رایی شه‌قلاوه‌و سه‌لاحه‌دینی به‌سه‌ر كرده‌وه.
له سه‌ره‌تادا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاسین حمدعلی ملامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی
دادگای به‌رایی شه‌قلاوه‌یان كرد و له‌لایه‌ن دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی
و ستافی دادگاكه پێشوازی كران. له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌سه‌ركردنه‌وه‌و ئاگاداربوونه له چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه‌چوونی كاروباری رۆژانه‌ی دادگاكه‌و كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كان. دواتر دادوه‌ر
و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی كورته‌یه‌كیان له‌سه‌ر كاروباری رۆژانه‌ی دادگا و كێشه‌و
گرفته‌كان خسته‌ڕوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا رایانگه‌یاند كه به‌هۆی به‌رفراوانبوونی
قه‌زای شه‌قلاوه‌و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتووان، بۆیه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر
كاروباری دادگا و له‌و ڕووه‌وه پێویستیان به زیادكردنی ژماره‌ی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی
دادوه‌ری هه‌یه. هه‌روه‌ها داواكرا په‌له بكرێت له ته‌واوكردنی باڵه‌خانه‌ی
دادگای شه‌قلاوه كه ماوه‌یه‌كه بنیات نراوه‌و له قۆناغی كۆتاییدایه. دواتر سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ژوور و به‌شه‌كانی دادگای به‌رایی شه‌قلاوه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و
له نزیكه‌وه گوێی له داواكاری فه‌رمانبه‌ران و پێداویستیه‌كانیان گرت. سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی دانانی میكانیزمێكه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفتی دادگاكان وه‌ك په‌له‌كردن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی
داواكان به پێی ماوه‌ی یاسایی خۆیاندا، به تایبه‌ت په‌راوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی
یاوه‌ری سه‌ردانی دادگای به‌رایی سه‌لاحه‌دینیان كرد. دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن
دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی پێشوازی كران، له دانیشتنێكدا باس له كاری
رۆژانه‌ی دادگاكه‌و چۆنیه‌تی راییكردنی كاروباری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان و ئه‌و كێشه‌و
كهموكۆڕییانه كرا كه رۆژانه دێنه به‌رده‌م دادگا. له‌و ڕووه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ته‌ئكیدی كرده‌وه پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی دادوه‌ری نوێ له قۆناغه‌كانی
كۆتاییدایه و سه‌باره‌ت به كه‌میی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریش له‌گه‌ڵ لایه‌نی
تایبه‌تمه‌ند له په‌یوه‌ندیدان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه چه‌سپاندنی یاسا‌و خزمه‌تكردنی
هاووڵاتیانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌وام له سه‌ردان و په‌یوه‌ندیدا ده‌بن
بۆ ئه‌وه‌ی كه‌موكۆڕی و كێشه‌كان به پێی توانا‌و ئیمكانیاته به‌رده‌سته‌كان به
زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن.