ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن وه‌ك سه‌رۆكی دادگای
پێداچوونه‌وه و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی خوارد.
ئه‌مڕۆ له رێوره‌سمێكدا و به ئاماده‌بوونی
به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری داد و ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی
هه‌رێم و سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركوك-گه‌رمیان
و سه‌رۆكی داواكاری گشتی و ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دیكه ، به‌رێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن وه‌ك سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاسایی
خوارد.
له سه‌ره‌تای رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی
هه‌رێمی كوردستان وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
وێڕای پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی
خواست، رایگه‌یاند كه بنه‌مای سه‌ره‌كی
هه‌ر وڵات و سیسته‌مێكی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیشكه‌وتوو كه تێیدا هاووڵاتی
متمانه‌ی به ئیستا‌و داهاتووی خۆی هه‌بێت و لێی دڵنیا بێت بریتیه له جیاكردنه‌وه‌ی
هه‌ر سێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێ كردن و دادوه‌ری. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان گوتی كه ئامانجمان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به شێوه‌یه‌ك جیا
بكرێنه‌وه و په‌یوه‌ندییان به شیوه‌یه‌ك رێك بخرێت كه هیچ كامیان هه‌ژموون نه‌كاته
سه‌ر ئه‌وی دیكه‌و ده‌ست نه‌خاته ناو كاروباری یه‌كتر كه ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه
گرنگترین هه‌نگاوی به دامه‌زراوه‌كردنی ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان و و بونیاتنانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی
و پێشكه‌وتووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها گوتی كه
پێویسته له دادوه‌ریدا بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پیاده
بكرین و هه‌مو كه‌سێك ئازادانه مافی به‌رگریكردن له‌خۆیدا هه‌بێت. ده‌بێت گرنگیی
به پێگه‌یاندنی دادوه‌ری خاوه‌ن شاره‌زا بدرێت و ده‌رفه‌ت بۆ ئافره‌تی دادوه‌ر
زیاتر بكرێت.
له‌كۆتایی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتی
كرده‌وه كه دادوه‌ریی یه‌كێكه له بنه‌ما هه‌ره گرنگه‌كانمان و ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری پته‌و بیت وڵات پارێزراو ده‌بێت.
دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم وته‌یه‌ك
پێشكه‌ش كرا. له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای سوپاس و
خۆشحاڵی خۆی بۆ پێدانی ئه‌و متمانه‌یه بۆ هه‌لبژاردنی وه‌ك سه‌رۆكی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مه ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی
قورسه‌و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قۆناغه‌ش بێگومان هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌كی ههموولایهنێكی
ده‌خوازێت. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان گوتی ئێمە وەک ئەنجومەنی
دادوەری هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواومان بە بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی
دەسەڵاتی دادوەری هەیە و لەسەر ئەم بنەمایەش لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسا دانان و جێ بەجێ
کردن کاردەکەین ، چونکە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و دەست تێوەرنەدان لەکاروباری یەکتری
بنەمایەکی گرنگە بۆ سەروەری یاسا و پێشکەوتنی هەرکۆمەڵگەیەک ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت
کە هەماهەنگی و کاری هاوبەش لە نێوانمان نەبێت بەڵکو دەبێت کاری پێکەوەیی و هاوبەش
بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرەکان بەردەوام بێت بەمەش یاسا سەروەر دەبێت و دادگاکان دەبنە
جێ ی متمانەی هاووڵآتیان لە چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان بە پێ ی یاسا بە شێوەیەك
ماف بدرێتە خاوەن ماف. له كۆتاییشدا سه‌رۆكی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وێڕای
سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داوای كرد هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان پاڵپشتی و پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه به هه‌مان شێواز به‌رده‌وام
بێت له پاڵپشتی كردنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكان و دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی بۆ به‌دیهینانی دادپه‌روه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا.
ده‌قی وته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان:
زۆر بەڕێز ( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ئامادە بووانی بەڕێز ..
پێشەکی سوپاستان دەکەم و خۆشحاڵم کە متمانەم پێدراوە ئەمڕۆ
ئامادەم بۆ رێورەسمی سوێند خواردن و دەست بەکار بوونم وەك سەرۆکی دادگای پێداچوونەوەی
هەرێمی کوردستان ، ئەمەش ئەرك و بەرپرسیاریم قوڕس دەکات بە تایبەتی کە هەرێمی کوردستان
بە قۆناغێکی سەخت و هەستیار و گرنگ دا تێپەڕدەبێت هەروەها قۆناغی سەخت و ناخۆشی زۆریشی
تێپەڕاندووە تاکو گەیشتۆتە ئەمڕۆ ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەستکەوتی ستراتیجی و گرینگی
بەدەست هێناوە سەڕەڕای کۆسپ و ئاستەنگەکان.
ئێستاش هەرێمی کوردستان
چ لە چوارچێوەی عێڕاق و چ لە ناوخۆدا رووبەرووی ژمارەیەك کێشەو گرفت بۆتەوە
، بەڵام ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ چارەسەرکردنیان کە خۆی دەبینێت لە پڕۆسەی چاکسازی
کە پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و دەبێت بەردەوام بێت تاکو ئامانجەکانی دێنێتەدی .
بێگومان رۆڵی یاسا و چەسپاندنی یاسا هۆکاری سەرەکیە بۆ سەرکەوتنی
پڕۆسەی چاکسازی و بە ئەزموون ( تجربە ) وەرگرتن
لە رابردوو و گۆڕینی ئاراستە نادروستەکان بەرەو ئاراستەیەکی راست و دروست و یاسایی
بە هەماهەنگی و هاوکاری گشت دام و دەزگاکان و لایەنەکانی هەرێم کە دەبێتە هۆی خێراتر
کردنی پڕۆسەکە.
ئێمە وەک ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان باوەڕی تەواومان
بە بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری هەیە و لەسەر ئەم
بنەمایەش لەگەڵ دەسەڵاتەکانی یاسا دانان و جێ بەجێ کردن کاردەکەین ، چونکە جیاکردنەوەی
دەسەڵاتەکان و دەست تێوەرنەدان لەکاروباری یەکتری بنەمایەکی گرنگە بۆ سەروەری یاسا
و پێشکەوتنی هەرکۆمەڵگەیەک ، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە هەماهەنگی و کاری هاوبەش
لە نێوانمان نەبێت بەڵکو دەبێت کاری پێکەوەیی و هاوبەش بۆ تێپەڕاندنی کۆسپ و تەگەرەکان
بەردەوام بێت بەمەش یاسا سەروەر دەبێت و دادگاکان دەبنە جێ ی متمانەی هاووڵآتیان لە
چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانیان بە پێ ی یاسا بە شێوەیەك ماف بدرێتە خاوەن ماف . لێرەدا
ئێمە بەڵێن دەدەین بە هاوڵاتیانی هەرێم کە لەئاست ئەم بەرپرسیارەتیەدا بین و یاساکان
وەک خۆیان جێ بەجێ بکەین و ماف و موڵک و ماڵ و کەرامەتیان لەژێر چەتری یاسادا بپارێزین
وە داواکارین لە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەك چۆن لە رابردودا پاڵپشتی سەروەری
و چەسپاندنی یاسا بووە بە هەمان شێوە بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنی ئەنجومەنی دادوەری
و دادگاکان و دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەرێمی
کوردستاندا .
دووبارە سوپاسی هەموو
لایەک دەکەم هیوادارم بەهاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی هەموو لایەك لە ئاستی ئەو بەرپرسیارەتیە
نوێیە دابم بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیانی کوردستان .
زۆر سوپاس ....