به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز ئۆلیڤیه‌ر دێكوتینێ
كۆنسولی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر.
له دانیشتنێكدا، كۆنسولی گشتی فه‌ره‌نسا له
هه‌ولێر، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌بۆنه‌ی
ده‌ست به‌كاربوون له كاری نوێیدا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. كۆنسولی فه‌ره‌نسا
ئاماژه‌ی به رۆڵی یاسا و ده‌زگا دادوه‌رییه‌كان كرد له پێشخستنی كۆمه‌ڵگاكان و
گوتی به‌هێزبوونی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می دادوه‌ری كلیلی سه‌ركه‌وتنی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كه
بۆیه فه‌ره‌نسا هه‌روه‌ك چۆن له هه‌موو بواره‌كاندا پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان و
داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كردووه، له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و پێشخستن
و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارییه‌كه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری دوای به‌خێرهێنانی كۆنسولی فه‌ره‌نسا، ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندیی مێژوویی
نێوان فه‌ره‌نساو هه‌رێم كرد و رۆڵی فه‌ره‌نسای له پشتیوانی كردنی هه‌رێمی
كوردستان له قۆناغه جیاجیاكانی دوای راپه‌ڕین به‌رز و گرنگ نرخاند. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری راشیگه‌یاند: چه‌سپاندنی یاسا‌و جێبه‌جێ كردنی یاسا بنه‌ماو كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی
به‌دیهێنانی دیموكراسی و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاده بۆیه ئه‌وان له هه‌رێمی
كوردستان له‌سه‌ر پره‌نسیپی سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان
كار ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌توانن سوود له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتووی
وه‌ك فه‌ره‌نسا وه‌رگرن. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری گوتی: پاڵپشتی فههرنساو وڵاتانی رۆژئاوایی بۆ هه‌رێمی
كوردستان و به تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری گرنگه ئه‌ویش بۆ سوود وه‌رگرتن له
ئه‌زمونی ئه‌و وڵاتانه ئه‌ویش به رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خول و راهێنانی تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان‌دا و سه‌ردانیكردنی دادوه‌ران و ئه‌ندامانی
داواكاری گشتی بۆ ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی ئاشنابوون به ئه‌زمونی ئه‌و وڵاتانه
له سیسته‌می دادوه‌رییان.