له میانه‌ی پێشوازی كردنی به‌ڕێز دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان له شه‌هره‌زاد
سعود جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێم، به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوانیان و
پاڵپشتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری دووپات كرایه‌وه.
له سه‌ردانێكدا بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان، شه‌هره‌زاد سعود، جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی
دادگای پێداچوونه‌وه پێشوازی كرا. جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا، به‌ناوی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد به‌بۆنه‌ی
ده‌ستبه‌كار بوونی له ئه‌ركی نوێیدا و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها
راشیگه‌یاند ئه‌مریكا زۆر به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ چه‌سپاندن
و سه‌روه‌ریی یاسا، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه بۆ پاڵپشتی كردنی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی
شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا، سوپاسی كۆنسوڵی گشتی و جێگری كۆنسوڵی كرد بۆ پاڵپشتی
كردنیان له گوتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ری و هه‌روه‌ها
پیرۆزبایی و پاڵپشتیان له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز، به‌ناوی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری سوپاس و پێزانینی خۆی به جێگری كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا و به‌ڕیگه‌ی ئه‌ویشه‌وه
به گه‌ل و حكومه‌تی ئه‌مریكا ده‌ربڕی بۆ پشتیوانی به‌رده‌وامیان له هه‌رێمی
كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا
پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له جیهاندا هه‌یه‌و پێشه‌نگه له ئازادی و دیموكراسیدا بۆیه
پشتیوانیی ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه به تایبه‌ت له شه‌ڕی دژی
تیرۆر و به‌دیهێنانی ئازادی و دیموكراسیدا. سه‌رۆكی ئه‌نجونی دادوه‌ری به شاندی
ئه‌مریكی راگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای
جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان كارده‌كه‌ن. بۆیه له‌و رووه‌وه پێیان باشه سوود
له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو به تایبه‌ت ئه‌مریكا وه‌رگرن، ئه‌مه‌ش به رێگه‌ی
كردنه‌وه‌ی خول و وركشۆپی راهێنان و به‌هێزكردن به تایبه‌ت له بواری تاوانه ئه‌لیكترۆنیه‌كان
و شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ماده هۆشبه‌ره‌كان.
پرسی دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت به
دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه بوو و له‌وباره‌یه‌وه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به شاندی ئه‌مریكی راگه‌یاند كه وه‌ك هه‌رێمی
كوردستان ئه‌وان له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه‌ن به‌ڵام حكومه‌تی فیدرالی تا
ئێستا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئه‌و دادگایه ده‌رنه‌بڕیوه و گوتیشی
چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێست و وه‌ڵامی به‌غداین بۆ ئه‌و پرسه. له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌دا
جێگری كۆنسوڵی گشتی ئه‌مریكا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك
كه ببێته هۆی به‌هێزبوون و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی
كوردستان ده‌ربڕی و رایگه‌یاند په‌یوه‌ندی ئهمریكاو هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی
دێرینه‌ن و له داهاتووشدا ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت
له‌و په‌یوه‌ندییه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا و كونسولخانه‌ی ئه‌مریكا ئاماده‌ی
هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌و بوارانه‌ی
نێوانیان ده‌ستنیشان ده‌كرێن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان.