ئه‌مڕۆ 31/10/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز
مارتن ریڤ به‌رپرسی نووسینگه‌ی تایبه‌ت به ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌كانی سه‌ر به
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
له دانیشتنێكدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
سوپاسی تیمی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌كان
كرد بۆ كاری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی
كوردستان. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند تاوانه‌كانی وه‌ك
ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانی كردن به مرۆڤ، تاوانی گه‌وره‌و جیهانین و سنوری
وڵاتانی تێپه‌ڕاندووه و رۆژ له دوای رۆژ له په‌ره‌سه‌ندندان، بۆیه رێگری كردن
له‌م دیارده جیهانیه‌ش پێویستی به هاوكاریی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی و سوود وه‌رگرتن
له شاره‌زایی و پسپۆڕی رێكخراوه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هاوبه‌شه
ئه‌مریكی و ئه‌وروپیه‌كان هه‌یه. له‌وڕووه‌شه‌وه ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان به تایبه‌ت له بواری
كردنه‌وه‌ی وركشۆپ و خولی به‌هێزكردنی تواناكان.
لای خۆیه‌وه، سه‌رۆكی نووسینگه‌ی تایبه‌ت به
ماده‌ی هۆشبه‌ر و تاوانه‌كان وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری كرد بۆ هاوكاری به‌رده‌وامیان و سه‌ره‌ڕای ته‌ئكیدكردن له بۆچونه‌كانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌وان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و توانای
كاری دادوه‌ران و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری ئاماده‌ی پێشكه‌ش كردنی هه‌موو هاوكاری
و ههماههنگیهكن و له پلانیاندایه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا خول و وركشۆپی نوێی
تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و بازرگانیكردن به مرۆڤ بۆ
ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بكه‌نه‌وه و دوباره سوپاسی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵیان.