ئه‌مڕۆ 29/5/2023 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له كریستیان
ریچه‌ر سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش (UNITAD) و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا كه به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده بوون، باسی دوا هه‌نگاوه‌كانی شاندی یونیتاد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌و
كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و دۆكیومێنته‌كانی تاوانه‌كانی داعش له هه‌رێمی كوردستان
كرا. سه‌رۆكی تیمی یونیتاد سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد بۆ هاوكاری و
هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵیان. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند
ئه‌وان هه‌نگاوی باشیان ناوه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر
پرۆسه‌كانی لێكۆڵینه‌وه له تاوانبارانی داعش و چۆنیه‌تی دادگاییكردنیان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وێڕای به‌خێرهێنانی
شاندی یونیتاد، رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان قوربانیه‌كی سه‌ره‌كی كاره
تیرۆریستیه‌كانی داعش بووه‌و سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شكستهێنانی ئه‌و رێكخراوه
تیرۆریستیه‌ش بوو، بۆیه دادگایی كردنی تیرۆریستانی داعش و به‌سزاگه‌یاندنیان ئه‌ركێكی
یاسایی و مرۆییه و یارمه‌تی هه‌موو رێكخراو و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداریش ده‌كات بۆ
ئه‌وه‌ی تاوانه‌كانی داعش به جینۆساید بناسێنرێن و قه‌ره‌بۆی قوربانیانی ئه‌و
تاوانه دڕندانه‌ش بكرێته‌وه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دووباره
داوای له شاندی یونیتاد كرد بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی
تایبه‌تمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش و به جینۆساید
ناساندنی ئه‌و تاوانه دڕندانه‌یه.
سه‌رۆكی شاندی یونیتاد رایگه‌یاند ئه‌وان له
هیچ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك درێغی ناكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و ئه‌مه‌ش ئه‌رك و
به‌رپرسیارێتیه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كانه به تایبه‌ت هه‌رێمی
كوردستان و حكومه‌تی فیدرالی.
له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌شدا، باسی ئه‌رشیف
كردنی به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنته‌كانی تاوانه‌كانی داعش كرا به تایبه‌ت له ناوچه
كوردستانیه‌كان و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پاڵپشتی ئه‌نجومه‌ن و دادگاكانی هه‌رێمی
كوردستانی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ شاندی میوان دووپات كرده‌وه.