ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند.
دوای سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی په‌رله‌مانتاران بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، بڕیار درا لیژنه‌یه‌ك كه له چه‌ند دادوه‌رێكی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رین، پێك بهێنرێت ئه‌ویش به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان و ئاڵوگۆڕی راوبۆچوون و پێشنیازه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ ئه‌و پرۆژه‌یاسایانه‌ی كه له په‌رله‌مان ده‌رده‌كرێن به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له بڕیارێكدا رایگه‌یاند لیژنه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان پێكهێنراوه كه له سێ دادوه‌ر پێكدێن له دادگا جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانیش دادوه‌ران عه‌بدولره‌حمان سلێمان عه‌لی له دادگای تاوانی دهۆكه كه سه‌رۆكی لیژنه‌كه ده‌بێت و هه‌روه‌ها دادوه‌ر ئومێد موحسن حه‌مه‌ده‌مین وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كه ئه‌ندامه له‌و لیژنه‌یه‌و هه‌روه‌ها دادوه‌ر سه‌روه‌ر عه‌لی جه‌عفه‌ر له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌وجه‌وانان له سلێمانی كه ئه‌ویش ئه‌ندامی ئه‌و لیژنه‌یه‌یه.