رۆژی پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 7/11/2019 كه‌ناڵی (ئێن ئار تی) هه‌واڵێكی بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر زاری كه‌سێك له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی كه‌ركوك-گه‌رمیان كه گوایه دۆسیه‌ی گرنگ نادرێته دادوه‌ر (رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) ئه‌ندامی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و ناوبراویش داوای گواستنه‌وه‌ی كردووه بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدرالی له به‌غدا، بۆیه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به پێویستمان زانی ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه بده‌ین:
1- سه‌باره‌ت به پێدانی دۆسیه‌ی گرنگ به دادوه‌رانی پێداچوونه‌وه، راده‌گه‌یه‌نین كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم هه‌موو دۆسیه‌كانی به‌رده‌م ده‌سته‌ی سزای گشتی و ده‌سته‌ی شارستانی گشتی ده‌درێنه گشت ئه‌ندامانی دادگا‌و ناوبراوی سه‌ره‌وه‌ش یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه و به پێی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ناكرێت ئه‌و داوایانه پێشكه‌ش به ناوبراو نه‌كرێن ته‌نیا جگه له‌و كاتانه نه‌بێت كه مۆڵه‌تی ئاسایی یان نه‌خۆشی هه‌بێت و ناوبراویش جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ندامه له هه‌ردوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نهوجهوانانیشه له دادگای پێداچوونه‌وه.
2- سه‌باره‌ت به بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی دادوه‌ر (رزگار محه‌مه‌د ئه‌مین) بۆ دادگای فیدرالی له به‌غدا، ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ندی به دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌وه نیه و ناوبراو باش ده‌زانێت له چۆنیه‌تی داواكاری گواستنه‌وه له دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم بۆ دادگای پێداچوونه‌وه‌ی فیدرالی له به‌غدا بۆیه ناكرێت هه‌موو بابه‌ت و زانیارییه‌ك بۆ راگه‌یاندنه‌كان باس بكرێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌واڵه له‌سه‌ر زاری ئه كه‌سه دووره له راستی.
3- سه‌باره‌ت به كێشه‌ی ئه‌ندامی داواكاری گشتی (نزار حه‌سه‌ن عه‌لی) كه یه‌كێكه له مانگرتووه‌كان، ئێمه لێره‌دا راده‌گه‌یه‌نین كه ناوبراو به دۆسیه‌یه‌كی كوشتن تێوه‌گڵاوه له‌سه‌ر زار و وته‌ی كه‌سوكاری تاوانلێكراو (سه‌رعێل به‌كر ره‌فعه‌ت) كه كوژراوه و وته‌شیان وه‌رگیراوه و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش له دادگای تاوانه‌كانی گه‌رمیان تۆمار كراوه به ژماره (182/ج/2019) و دادوه‌ر (ئه‌كره‌م ئه‌مین فه‌ره‌ج) (تنحی) كردووه له بینینی داوایه‌كه‌و ئێستاش دۆسیه‌كه له دادگای پێداچوونه‌وه‌یه به ژماره (1550/ده‌سته‌ی سزایی دووه‌م/2019) و له كاتی خۆی داوا له وه‌زاره‌تی داد كرا كه رازی بێت رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامی داواكاری گشتی سه‌ره‌وه وه‌ربگیرێت به‌ڵام وه‌زاره‌تی داد به پێی نووسراویان ژماره (20/513/ له 26/2/2019) رازی نه‌بوو. هه‌روه‌ها له كاتی خۆیدا ئه‌ندامی داواكاری گشتی سه‌ره‌وه داوای گواستنه‌وه‌ی كێشه‌كه‌ی كردبوو له دادگای تاوانی كه‌ركوك-گه‌رمیان بۆ دادگایه‌كی دیكه‌ی تاوانه‌كان له هه‌رێم به‌ڵام داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرایه‌وه به بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ژماره (1542/ده‌سته‌ی سزایی دووه‌م/2018 له 15/1/2019) كه هاوپێچه له‌گه‌ڵ نووسراوی سه‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی داد. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته (داوای سه‌ره‌وه) كێشه له‌نێوان سه‌رۆكی دادگای كه‌ركوك-گه‌رمیان دادوه‌ر (ئه‌كره‌م ئه‌مین فه‌ره‌ج) و ئه‌ندامی داواكاری گشتی (نزار حه‌سه‌ن عه‌لی) دروستبوو.
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه به پێی یاسای ژماره (23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه‌و بۆ كه‌س نیه ده‌ستێوه‌ردان له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بكات و ئه‌وانه‌ی كه مانیان گرتووه، ئه‌وانه‌ن كه په‌نایان بۆ ده‌زگای حزبی و ئیداری بردوه‌و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان و لابردنی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری