ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له شاندێكی UNDP كه له
ژماره‌یه‌ك پسپۆڕ و شاره‌زا له بواری شه‌فافیه‌ت و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
و پێشخستنی په‌یمانگه‌ی دادوه‌ری پێكهاتبوون.
له دانیشتنیكدا شاندی مێوان وێڕای ده‌ربڕینی
سوپاس و پێزانینیان بۆ ئه‌م دیداره رایانگه‌یاند، پرۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ی
ئاستی توانا و پێداویستیه‌كانی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له‌بواری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی و تاوانه داراییه‌كان ئه‌ویش به‌رێگه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی راهێنان و گه‌شه‌پێدانی
توانای داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پلانیان هه‌یه به هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خولی تایبه‌ت بۆ دادوه‌ر و
لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری له بواره‌كانی ئاماژه‌پێكراوی سه‌ره‌وه بكه‌نه‌وه.
به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای
به‌خێرهێنانی شاندی UNDP
رایگه‌یاند ئه‌وان پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن كه به‌رهه‌مدار بێت له
بواری دادپه‌روه‌ری و چه‌سپاندنی یاسا و گه‌شه‌كردنی ئه‌و بواره. هه‌روه‌ها گوتیشی له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوون و
گه‌شه‌كردنی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ، بێگومان بازنه‌ی تاوانه داراییه‌كان به تایبه‌ت
له‌بواری ئه‌لیكترۆنی زیاتر بووه‌و هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سوودوه‌رگرتن له
شاره‌زایی و پسپۆڕیی له‌و بواره‌دا هه‌یه. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ هه‌ماهه‌نگی
و هاوكاری زیاتر و ئاڵوگۆڕی پسپۆڕیی و شاره‌زایی له‌گه‌ڵ شاندی UNDP دووپات كرده‌وه.