ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له د. غه‌ریب ئابادی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری ئێران بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی وێڕای سوپاس كردنی بۆ ئه‌م پێشوازییه،
ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌هێزتركردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان
بوو، به تایبه‌ت له بواری دادوه‌ری و یاساییدا.
سه‌رۆكی
شاندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه دا: به‌رفراوانبوونی ئاستی په‌یوه‌ندی
و هاتوچۆی نێوان ئێران و عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاجیاكاندا بۆته
هۆی سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌و گرفتی جۆراوجۆر له‌نێوان هه‌ردوولا كه پێویستیان به
چاره‌سه‌ر هه‌یه به تایبه‌ت له چوارچێوه‌یی یاسایی و دادگاكان‌دا.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
دوای به‌خێرهێنانی شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان و
كۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیی مێژینه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدا هه‌یه‌و
هیواشی خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام و به‌هێزتر بن. ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكانیشی بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی
له‌نێوان هه‌ردوولا هه‌یه له چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیدا دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا، به
وردی باسی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كرا كه له‌نێوان هه‌ردوولا روو ده‌ده‌ن و میكانیزمه‌كانی
چاره‌سه‌ری خێرا بۆ ئه‌و كێشانه تاوتوێ كرا، وه‌ك چۆنیه‌تی پرۆسه‌كانی
دادگاییكردن تا ده‌گاته قۆناغی حوكمدان و راده‌ستكردنی تۆمه‌تباران و حوكمدراوان
له‌نێوان هه‌ردوولا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌ردوولا راوبۆچوونی خۆیان خسته‌ڕوو و سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاماده‌یی خۆی بۆ پێشكه‌ش كردنی چاره‌سه‌ری گونجاو له
چوارچێوه‌ی یاسایی و ئاسانكاری و رێخۆشكردن بۆ نه‌هێشتنی كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كان
خسته‌ڕوو. له كۆتایی دانیشتنه‌كه‌شدا شاندی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بانگێشتی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییان كرد بۆ سه‌ردانی كردنی ئه‌و وڵاته‌و هه‌روه‌ها
دا‌واشیان كرد ئه‌و دانیشتن و كۆبوونه‌وانه به‌رده‌وام بن بۆ له‌نزیكه‌وه
ئاگاداربوون له كێشه‌و كه‌موكۆڕییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆیان.