سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دادگاكانی دوكان و پیره‌مه‌گرون و چه‌مچه‌مالی به‌سه‌ر كرده‌وه
10/12/2019869جار خوێندراوه‌ته‌وه
له به‌رده‌وامی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ له سنوری دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی، به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، سه‌ردانی دادگاكانی دوكان و پیره‌مه‌گرون و چه‌مچه‌مالی كرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز یاسین حهمهدعهلی مه‌لامسته‌فا راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی ئه‌نجومه‌ن، له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری وبه‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و ستافی ئیداری ئه‌و دادگایانه كۆبووه‌وه. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی گوێی له كێشه‌و گرفت و داواكاری و سه‌رنج و تێبینیه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری رۆژانه‌ی ئه‌و دادگایانه گرت. دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و شاندی یاوه‌ری سه‌ردانی ژوور و یه‌كه به یه‌كه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌ی كرد و له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاروباریان پرسی. له‌و به‌سه‌ركردنه‌وانه‌دا دادوه‌رو ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌رانی دادگاكان، داوای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی دادگا به تایبه‌ت له‌ڕووی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌ری یاسایی و كارگێڕی پێویست بۆ ئه‌و دادگایانه كرد، به تایبه‌ت كه له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی رێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه، دادگاكانیان پێویستی به هێزی مرۆیی و هه‌روه‌ها ئیمكانیاتی دارایی زیاتر هه‌یه. بۆیه پێویسته به شێوه‌یه‌كی گونجاو هێزو توانای مرۆیی و مادی و دارایی گونجاو بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی داواكاریی هاووڵاتیان و له ئه‌نجامیشدا كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی له‌و دادگایانه. له لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند به پهروشهوه ده‌ڕوانێته داواكاریی و پێداویستیی دادگاكان و به‌ڵێنی دا به‌و په‌ڕی توانا و به پێی ئیمكانیات، پێداویستی و بۆشایی ئه‌و دادگایانه دابین بكات.