سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له
كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی كرد له به‌ڕێز جێمس سورنتن كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا
له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی
و كاری پێكه‌وه‌یی به تایبه‌ت له بواره‌كانی خوله‌كانی مه‌شق و راهێنان كه له‌لایه‌ن
كۆنسولی به‌ریتانیا ئه‌نجام ده‌درێن دووپات كرایه‌وه. له‌وباره‌یه‌وه كۆنسولی به‌ریتانیا
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و خوله‌ی كه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری بۆ ژماره‌یه‌ك
دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری كرابووه‌وه. هه‌روه‌ها
كۆنسولی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕی بۆ به‌رده‌وامیدان به كردنه‌وه‌ی
ئه‌و خولانه. به تایبه‌ت راهێنان له‌سه‌ر
تاوانه‌كانی تیرۆر و رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و زانیاری
پێویست له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسانه تا ده‌گه‌نه قۆناغی حوكمدان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
بڕیار درا خولێكی دیكه له مانگی حوزه‌یران بۆ ژماره‌یه‌ك دادوه‌ر و ئه‌ندامی
داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری بكرێته‌وه. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی به‌ریتانی، ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری بۆ هه‌موو هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌ربڕی به‌تایبه‌ت كردنه‌وه‌ی خولی
به‌هێزكردن و راهێنان له رێكار‌و میكانیزمه‌كانی دادگایی كردنی تیرۆریستانی داعش و
قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر له‌ڕووی مه‌عنه‌وی و مادییه‌وه.