سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له ئه‌مینداری
گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كرد
ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری پێشوازی له به‌ڕیز د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری
گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان كرد.
له دانیشتنێكدا، ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی
باڵای كاروباری خانمان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه
توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستان ڕوو له هه‌ڵكشانه و بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی
ئه‌م دیارده‌یه‌ش هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌موو ده‌زگاو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی
هه‌رێمی كوردستانی پێویسته. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی
باڵای كاروباری خانمان یادداشتێكی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد كه
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی و چالاكوان و راگه‌یاندكار
پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كراوه‌و تێیدا ژماره‌یه‌ك خاڵ و داواكاریی و سه‌رنجیان
خستۆته‌ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا د.
خانزاد ئه‌حمه‌د داوای له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری كرد هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان
بكه‌ن به تایبه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و
دادگاكان، چونكه ژماره‌یه‌ك له‌و تێبینی و داوكارییانه په‌یوه‌ندیدارن به ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
به‌ڕێز دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، وێڕای
به‌خێرهێنانی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، گوتی كه ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكان هه‌میشه له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدا بوونه له‌گه‌ڵ لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كان به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و ئه‌مه‌ش وه‌ك
ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی گرنگ و هه‌مه‌لایه‌نه
له
چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه و بنبڕكردنی توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان. هه‌روه‌ها
به‌ڵێنیشی دا به‌دواداچوونی ورد و پێویست بكه‌ن بۆ ئه‌و یادداشتنامهیهی رێكخراوه‌كانی
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و چالاكوان و راگه‌یاندكار كه
ناویان له یادداشتنامه‌كه‌دا هاتووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری له‌گه‌ڵ دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌م بابه‌ته دیراسه ده‌كه‌ن
و بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.