ئه‌مڕۆ به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له به‌ڕێز ئایدن مه‌عروف وه‌زیری
هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری
پێكهاته‌كان پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له ئه‌ركه
نوێیه‌كه‌یدا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست. هه‌روه‌ها به‌ڕێز ئایدن مه‌عروف
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له هه‌موو وڵاتێكدا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری رۆڵ و پێگه‌یه‌كی
به‌هێزی هه‌یه له چه‌سپاندنی یاسا‌و دادپه‌روه‌ری و به هه‌ماهه‌نگی و هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ
ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه مافی هاووڵاتیان و پێكهاته جیاجیاكان پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها
ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌رچوونی یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015ی په‌رله‌مان كه
تایبه‌ته به پێكهاته‌كان و پاراستنی مافه‌كانیان، یاسایه‌كی گرنگه و ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و دادگاكانیش رۆڵی گرنگیان هه‌یه له جێبه‌جێ كردنی ئه‌و یاسایانه‌و گه‌ره‌نتی
كردنی مافی پێكهاته‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری، دوای به‌خێرهێنانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان، ئاماژه‌ی به
پێكه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له هه‌رێمی كوردستان دا كه پێشینه‌یه‌كی
مێژوویی هه‌یه و پێكهاته‌كان به‌شێكی گرنگی لێكدانه‌بڕاون له هه‌رێمی كوردستان و
هه‌رێمی كوردستان به‌و پێكه‌وه‌ژیانه جوانه و دیمه‌نێكی كه‌م وێنه‌ی دیموكراسی و
ئازادیی پیشانی جیهانی ده‌ره‌وه داوه. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
گوتیشی بێگومان پاراستنی ماف و خواستی ته‌واوی هاووڵاتیان به پێكهاته‌كانیشه‌وه
له‌ژێر چه‌تری یاسا و دادپهورهریدا ده‌بێت بۆیه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و
دادگاكان پاڵپشتن بۆ جێبه‌جێ كردنی یاسای ژماره پێنجی ساڵی 2015ی په‌رله‌مان كه
تایبه‌ته به پێكهاته‌كان و مافه‌كانیان، و دووپاتیش ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو
شێوه‌یه‌ك پشتیوانی و پاڵپشتی له پێكه‌وه‌ژیان و پاراستنی مافی نه‌ته‌وه‌و ئاینه
جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.