له رۆژانی 20/3/2022 تاكو 24/3/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن،
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون
له به‌ڕێزان دادوه‌ر له‌تیف عوسمان شه‌ریف جێگری سه‌رۆك و دادوه‌ران برایم
ئیسماعیل خۆشناو سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و گه‌یلان خالید جێگری
سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر و ئه‌ریڤان مسته‌فا زه‌نگه‌نه دادوه‌ری
ئاسایشی هه‌ولێر و ئاوات عومه‌ر قادر دادوه‌ری ئاسایشی سلێمانی له‌سه‌ر بانگێشتی
فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری شاهانه‌ی به‌ریتانی سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان
كرد.
سه‌ردانه‌كه به مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له سیسته‌می دادوه‌ری و كاروباری
دادگاكان له به‌ریتانیا و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌و وڵاته له به‌هێزكردنی
سیسته‌می دادوه‌ری و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاریی نێوانیان بوو.
له سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی
هه‌ر یه‌ك له لورد برونێت سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی شاهانه‌ی به‌ریتانیا
و ژماره‌یه‌ك دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه و تاوانه‌كان و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و هه‌روه‌ها دادگای باڵای شاهانه‌ی تایبه‌ت به
تاوانه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
و به‌رپرس و دادوه‌رانی داموده‌زگاكانی ئاماژه‌پێكراو ئه‌نجامدا.
له‌و دیدارانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری باسی سیسته‌می دادوه‌ری
له هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی كار‌و به‌رپرسیارێتیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
و دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رپرسان و دادوه‌رانی به‌ریتانی كرد. سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای خۆشحاڵی خۆی به‌و بانگهێشته رایگه‌یاند كه جێگه‌ی
خۆشحاڵی هه‌رێمی كوردستانه كه سوود له ئه‌زمونی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌هێزی به‌ریتانیا
وه‌رگرێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنی سیسته‌می دادوه‌ری و كار‌و چالاكیه‌كانی دادگاكانی هه‌رێمی
كوردستان. هه‌روه‌ها داواشی كرد به‌ریتانیا به‌رده‌وام بێت له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی
له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ك چۆن پێشتریش كۆنسوڵخانه‌ی
گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین خولی به‌هێزكردنی تواناكان و مه‌شق
و راهێنانی تایبه‌ت له بواره‌كانی تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و
بازرگانی كردن به مرۆڤ و زۆر بواری دیكه‌ی یاسایی كردۆته‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری ته‌ئكیدی كرده‌وه كه به‌ریتانیا له هه‌ر یه‌ك له‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه
كه باسكران ئه‌زمونێكی پێشكه‌وتووی هه‌یه و ئه‌و خولانه‌ش هۆكارێكی باشن پێشخستنی
توانا و میكانیزمی كاركردنی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌ره‌وانی
دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای شاهانه‌ی به‌ریتانیا
وێڕای به‌خێرهێنانی شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند ئه‌وان خۆشحاڵن به به‌رده‌وامیدان
به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رێگه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌و
وڵاته له هه‌رێم. به هه‌مان شێوه، تیمی عێراقی و هه‌رێمی كوردستان له به‌شی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاو دادوه‌رانی دادگا
جیاجیاكانی به‌ریتانی، ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به هه‌ماهه‌نگی و
هاوكاری زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه به تایبه‌ت له چوارچێوه یاساییه‌كانی
تاوانه‌كانی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی و بازرگانی كردن به مرۆڤ و ماده هۆشبه‌ره‌كان و
چه‌ندین بواری دیكه، و سوپاسی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانیان كرد كه
به‌رده‌وام ئاماده‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری به تایبه‌ت له كردنه‌وه‌ی خولی
راهێنان و مه‌شق كه له‌لایه‌ن كۆنسولخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان
به‌ڕێوه ده‌چن و به‌ڵێنیشیان دا ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی بۆ داهاتووش به‌رده‌وام
بێت.