لە دیدارێکی نێوان بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و دەیڤید هانت کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان، بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا تەئکیدی لەسەر کرایەوە.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دوا سەردانی شاندی ئەنجومەنی دادوەری بۆ بەریتانیاو کارکردن لەسەر چوارچێوەکانی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەروولا و بەردەوامیدان بە خولەکانی راهێنان و
بەهێزکردنی تواناو ئەزمونی دادوەرو لێکۆڵەرەوانی دادوەری لەبوارە جیاجیاکانی یاسایی، کە پێشتریش لەلایەن کۆنسوخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان رێکخرابوو.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری لۆگۆی ئەنجومەنی دادوەری پێشکەش بە کۆنسوڵی گشتی بەریتانیا لەهەرێمی کوردستان کرد.