له سه‌ردانێكی جێگری وه‌زیری دادی كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌كانی پته‌وكردنی هاوكاری و په‌یوه‌ندیی
نێوانیان تاوتوێ كرا.
ئه‌مڕۆ 29/8/2022 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی
كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی د. فه‌تاح ئه‌حمه‌دی جێگری وه‌زیری دادی
ئێران بۆ مافی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی گشتی كۆماری
ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر كه هاوڕێی بوون.

له سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا، جێگری وه‌زیری دادی ئێران
خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردان و پێشوازییه
گه‌رمه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئێمه وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبه‌ش و
نزیكیه‌كی زۆرمان له بواری جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه. به‌هۆی ئه‌و
خاڵه هاوبهشانهشهوه، ئێستا هاتوچۆیه‌كی زۆر له‌نێوان هاوڵاتیانی هه‌ردوولادا
هه‌یه. بێگومان له‌گه‌ڵ زۆربوونی هاتوچۆی نێوانان، ژماره‌یه‌ك كێشه‌و گرفت دروست ده‌بن و ئه‌مه‌ش
وا ده‌خوازێت ئه‌و كێشه‌و گرفتانه به‌رێگه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن. له به‌شێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا،
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی دادی ئێران ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ په‌ره‌پێدانی
په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگیی زیاتری نێوان ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانی هه‌رێمی
كوردستانه به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی گیراوان و سزادراوانی نێوان هه‌ردوولا
و میكانیزمه یاساییه‌كانی راده‌ستكردنه‌وه‌یان.
له دانیشتنه‌كه‌دا كه جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی
دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و به‌خێرهێنانی شاندی كۆماری ئیسلامی ئێران، رایگه‌یاند
هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران په‌یوه‌ندییه‌كی مێژینه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا
هه‌یه‌و له بواری مێژوویی و كلتوری و زمان
خاڵی هاوبه‌شیان هه‌یه‌و پێكه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند،
عێراق و هه‌رێمی كوردستان سنوری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی
نێوان هه‌ردوولا له بواری ئه‌منی و یاسایی و دادوه‌ری و ئابوری و كلتوری زۆر
گرنگه. سه‌باره‌ت به پرسی سزادراوان و راگیراوان و بابه‌تی لێبوردنی گشتی له‌نێوان
هه‌ردوولا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری له چوارچێوه‌ی یاساكانی عێراق و ئه‌و یاسایانه‌ی كه له په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌رچوون مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان
به‌و دیدارانه و ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌و
گرفته‌كان و هه‌وڵدان بۆ واژووكردنی یادداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان هه‌ردوولا.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دادی
ئێران بانگێشتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ سه‌ردانیكردنی
كۆماری ئیسلامی ئێران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریش سوپاسی كردن بۆ
بانگێشتكردنهكه.
به پێشكه‌شكردنی
خه‌ڵاتی رێزلێنان له‌لایه‌ن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دادی كۆماری ئیسلامی ئێران به
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن دادوه‌ری و لۆگۆیه‌كی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به شاندی ئێرانی، كۆتایی
به دیداره‌كه هات و هه‌ردوولا به‌رده‌وامیدان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی
نێوانیان دووپات كرده‌وه.