ئه‌مڕۆ 22\6\2023 له دادگای تاوانه‌كان\2ی
هه‌ولێر حوكمی دووجار سزای له‌سێداره‌دان بۆ بكوژی دوو مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین
ده‌رچوو.
ئه‌مڕۆ له دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی
هه‌ولێر\دادگای تاوانه‌كان\2 دادگای تایبه‌ت به حوكمدان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار(ئ.م.ق)
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی دوو مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین، به ئاماده‌بوونی سێ
دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاری گشتی و پارێزه‌رانی هه‌ردوو لایه‌نی داواكه پێكهات.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ش و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌و شایه‌تحاڵ
و وته‌ی پارێزه‌ر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی داواكه، به پێی ماده‌ی 406ی
یاسای سزاكانی عێراقی، بڕیاری دووجار له‌سێداره‌دان بۆ بكوژی دوو مامۆستاكه‌ی
زانكۆی سه‌لاحه‌دین (د. ئیدریس حه‌مه‌خان) و (د. كاوان ئیسماعیل) ده‌رچوو.