به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی
نێوانیان، شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتنه ئیتالیا و له‌گه‌ڵ
به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه.
شاندێكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی
كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری و به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم و
دادوه‌رانی دادگاكانی تێهه‌لچوونه‌وه سه‌ردانی ئیتالیایان كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی ئیتالیا كۆبوونه‌وه.
شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم دوای سه‌ردانیكردنیان
بۆ باڵیۆزخانه‌ی عێراق و پێشوازی كردنیان له‌لایه‌ن به‌رێز د. سه‌یوان بارزانی
بالێۆزی عێراق له رۆما، ئامانجی سه‌ردانیان خسته‌ڕوو كه به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی
و هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئیتالیا و سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونیان
له‌و بواره.
دواتر شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك
و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئیتالیا كۆبوونه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئیتالیا وێڕای به‌خێرهاتنی شاندی هه‌رێم كورته‌یه‌كیان
سه‌باره‌ت به كار‌و میكانیزمی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكانی ئه‌و وڵاته بۆ
شاندی هه‌رێم خسته‌ڕوو.
لای خۆیه‌وه، به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ری هه‌رێم، كورته‌باسێكی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی میكانیزمی كاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
و دادگاكان له هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌رپرسانی دادوه‌ری ئیتالی خسته‌ڕوو و هیواشی
خواست ئه‌و جۆره سه‌ردان و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وام بێت. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی
كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی هه‌رێمی كوردستان داوایان له به‌رپرسانی دادوه‌ری ئیتالیا
كرد بۆ كاركردن و دانانی میكانیزمێكی هاوبه‌ش بۆ سوود وه‌رگرتن له ئه‌زمونی ئه‌و
وڵاته له هه‌رێمی كوردستان بۆ پێشخستنی سیسته‌می دادوه‌ریی و كاركردن له‌پێناو
به‌هێزكردنی ئاستی توانا‌و زانستی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ری و فه‌رمانبه‌رانی
دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان. به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئیتالی خۆشحاڵی
خۆیان به‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌و
په‌یوه‌ندییه‌و ئاماده‌یی خۆشیان بۆ به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ پته‌وكردنی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان ده‌ربڕی. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، لۆگۆی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری
ئیتالیا كرا.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ
ئیتالیا، شاندی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی
ئیتالیایان كرد. دوای پێشوازیكردنیان له‌لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی ئیتالیا، له دانیشتنێكدا به‌رده‌وامیی هه‌ماهه‌نگی و به‌هێزكردنی
په‌یوه‌ندیی نێوانیان گتفوگۆی له‌سه‌ر كرا.