به‌بۆنه‌ی
ساڵرۆژی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه تێیدا رایگه‌یاند جیاكردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له سه‌ركه‌وتنه
هه‌ره گرنگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بوو له‌دوای راپه‌ڕین و له‌و بۆنه‌یه‌شدا
دووپات له به‌رده‌وامیی سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی و كاركردن بۆ سه‌روه‌ریی یاسا ده‌كه‌ینه‌وه
و پاراستنی ماف و ئازادییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی
خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ
16/1/2024 ساڵرۆژی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستانه و له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له
16/1/1993 دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا. ئه‌مه هه‌نگاوێكی
گرنگ بوو به ئاراسته‌ی دامه‌زراندنی داموده‌زگا فه‌رمیه‌كان له هه‌رێمی كوردستان
و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه رژێمی رووخاوی به‌عس به كشانه‌وه‌ی داموده‌زگا
فه‌رمیه‌كان پیلانی بۆ داڕشتبوو بۆ ئه‌وه‌ی شكست به ئه‌زمونی تازه‌له‌دایكبووی هه‌رێمی
كوردستان بهێنێت، به‌ڵام سه‌ری نه‌گرت.
ئه‌م رۆژه وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی قۆناغێكی سه‌خت
بوو به‌ره‌و دروستكردنی بنه‌ماكانی حوكمڕانیی له‌سایه‌ی شه‌رعیه‌تی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی
كوردستان. دواتر به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ
كردن به پێی یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007 كه له رۆژی 3/10/2007ه‌وه له‌لایه‌ن
په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كرا، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی گرنگی دیكه‌ی
نا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و چه‌سپاندنی یاسا و بێلایه‌نی له بڕیاردان. ئه‌مڕۆش كه ساڵیادی
ئه‌و رۆژه گه‌وره‌یه ده‌كه‌ینه‌وه، به رێزه‌وه یادی ئه‌و دادوه‌ره به‌ڕێزانه
ده‌كه‌ین كه رۆڵیان هه‌بوو له‌و سه‌ركه‌وتنانه هه‌ر له دامه‌زراندنی دادگای
پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و دواتریش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی و
به‌دیهێنانی سه‌ربه‌خۆیی بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه ئه‌وه‌یه
كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی دوور له ململانێی و ناكۆكییه سیاسیه‌كان سه‌ربه‌خۆیی
خۆی پاراستووه‌و هه‌وڵی داوه دوور له ده‌ستێوه‌ردان و فشاری جۆراوجۆر یاساسهروهریی
و متمانه‌ی هاووڵاتی به‌و ده‌سه‌ڵاته بپارێزێ و له‌سه‌ر بنه‌مای پاراستنی ماف و
ئازادیی هاووڵاتی هه‌روه‌ك له ده‌ستور و یاساكان دانی پێنراوه كار بكات. دامه‌زراندنی
په‌یمانگه‌ی دادوه‌ریی و ده‌ستنیشانكردنی دادوه‌ر و ئه‌ندامی داواكاریی گشتی له‌سه‌ر
بنه‌مای زانستی و لێهاتوویی و پاڵپشتیی به‌رده‌وام له‌سه‌ر پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی
له بڕیاردان بۆ دادوه‌ران له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه
هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی بووه و ده‌بێت. ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
به‌رده‌وام كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی
هاوئاست بێت له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و سه‌ره‌ڕای كه‌موكۆڕییه‌كان به‌ڵام
له هه‌وڵی به‌رده‌وامدایه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و بۆشاییه. به‌و بۆنه‌یه‌وه
هیواخوازین هاوشان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام
بین له سه‌رخستنی ئه‌و ئه‌زمونه‌و به‌دیهێنانی حوكمڕانییه‌كی پاك كه تێیدا ماف و
ئازادیی تاكه‌كان پارێزراوو زامن بێت.
دووباره
پیرۆز بێت ئه‌و ساڵیاده
دادوه‌ر
عبدالجبار
عزیز حسن
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان