ئه‌مڕۆ 5/5/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی
ناوچه‌ی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز دادوه‌ر فاخر صابر بایز سه‌رۆكی دادگا و
و جێگرانی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك دادوه‌رانی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر
پێشوازی كرا.
له دانیشتنێكدا، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ ئاگاداربوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی
كاروباری دادگاكان و گوێگرتن له كێشه‌و كه‌موكۆڕی و داواكارییه‌كانه كه رووبه‌ڕووی
دادگا ده‌بنه‌وه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی رایگه‌یاند هه‌موولایه‌ك له
خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی ئامانجێكی هاوبه‌شمان هه‌یه ئه‌ویش پیاده‌كردنی یاسا و دادپه‌روه‌رییه.
له‌و پێناوه‌شدا پێویسته بنه‌ماو چوارچێوه‌ی سه‌ره‌كی كاری دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری
گشتی و فه‌رمانبه‌رانی دادگا، به‌دیهێنانی ماف و داخوازی هاووڵاتیان و هه‌ڵسوكه‌وت
كردنیان به شێوه‌یه‌كی باش و گونجاو و له چوارچێوه‌ی یاسایی خۆیدا بێت، چونكه
هاووڵاتی بۆ وه‌رگرتنی ماف و داواكاریی خۆی سه‌ردانی دادگا ده‌كات ئه‌مه‌ش متمانه‌ی
نێوان هاووڵاتی و دادگا به‌هێز ده‌كات، بۆیه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌ك له‌پێناو
وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافی هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان بێت به‌و شێوازه‌ی
كه له یاسادا دیاریكراوه.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی له
دانیشتنێكی كراوه‌دا گوێی له داواكاریی و كێشه‌و كهموكۆڕییهكانی دادگا گرت كه
له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك دادوه‌ره‌وه پێشكه‌ش كران و به‌ڵێنیشی دا كه به زووترین
كات به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌كردنیان.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی به
یاوه‌ری سه‌رۆكی دادگای تێھه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك دادگاكانی
سه‌ر به دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێری كرد و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی
به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانیان بوو. هه‌روه‌ها له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی ژماره‌یه‌ك به‌شه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كارگێڕی دادگاكه‌ی به‌سه‌ر
كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه گوێی له كێشه‌و گرفتی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و به‌شانه گرت
و رایگه‌یاند به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دادگاكه به زووترین كات ئه‌و
كێشه‌و كهموكۆڕییانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سه‌ردانی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پارێزه‌ران و ژووری پارێزه‌ران
له‌نێو سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچونه‌وه‌ی هه‌ولێری كرد‌و رایگه‌یاند دادگا و
پارێزه‌ران دوولایه‌نی ته‌واوكاری یه‌كدین و هاوكاری و هاموشۆیه‌كی نزیك له
نێوانیاندا هه‌یه و ئامانجێكی هاوبه‌شیان هه‌یه ئه‌ویش به‌رجه‌سته‌كردن و به‌دیهێنانی
دادپه‌روه‌رییه.