سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی لەلایەن باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا پێشوازی کرا
له رۆژی 20/5/2024 لەسەر بانگهێشتی باڵیۆزی عێراق لە ئیتالیا،سان مارینۆ و ماڵتا، شاندێکی ئەنجومەنی دادوەریی بە سەرۆکایەتی بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان گەیشتنە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاو لەلایەن بەڕێز سەیوان بارزانی باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا، سان مارینۆ و ماڵتا پێشوازی کرا.
لە دیدارێکدا کە بەڕێزان دادوەر شوان محی الدین عەلی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و دادوەر خدر
حەسەن محەمەد و دادوەر دارا محەمەد ئیراهیم ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێم ئامادەی بوون، باسی میکانیزمەکانی هاوکاریی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا بەتایبەت لە بواریی دادوەریی و یاسایی کرا.
لەو چوارچێوەیەدا، بەهێزکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگی نێوان هەردوولاو سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی ئیتاڵیا لەبواری دادوەریی و کاری دادگاکان گفتوگۆی لەسەر کرا. بەشێکی دیکەی دانیشتنەکە تایبەت بوو بە رێکارەکانی بەهێزکردنی هاوکاریی نێوانیان بەرێگەی واژۆ کردنی یادداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوولا.
دواتر، قەڵغانی رێزلێنان لەنێوان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا، سان مارینۆ و ماڵتا ئاڵوگۆڕ کرا.