له‌به‌رده‌وامی بەسەرکردنەوەی دادگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 2/7/2024 بەڕێز دادوەر عبدالجبار عزیز حسن سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری دهۆک و سەردانی دادگاکانی تێهەلچوونەوەی ناوچەی دهۆک و دادگای بەرایی سێمێلی کرد.
دوای گەیشتنیان،لەلایەن بەڕێز دادوەر بەهزاد فەتحی عەلی سەرۆکی دادگای تێهەلچوونەوەی دهۆک و جێگرەکانی پێشوازی کران. دواتر لە دانیشتنێکدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی ئامانجی سەردانەکەی خستەڕوو کە بۆئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاروباری دادگاکان و کێشەو گرفت و داواکارییەکانیانە و دووپاتی کردەوە کە پێویسته ئامانجی سه‌ره‌كیی چەسپاندنی یاسا و گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف بێت. سەۆکی ئەنجومەنی دادوەری ئاماژەی بەوە دا کە ئێستا هۆشیاریی گشتیی لەلای هاووڵاتیان لەئاستێکی باشدایە به شێوه‌یه‌ك، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ڕوو لە دادگاکان بکەن، بۆیە ئەرکی هەموولایەکە لە دادگاکان بەبێ فشار‌و دەستێوەردان یاسا جێبەجێ بکات کە ئەمەش متمانەی هاووڵاتی بە دادگاکان زیاد دەکات.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی سەردانێکی مەیدانیی ژوور و بەشەکانی دادگای تێهەلچوونەوەی دهۆکی کرد‌و لەنزیکەوە ئاگاداری بەڕێوەچوونی کاروبار و کێشەو گرفتەکانیان بوو. دادوەر و فەرمانبەرانی دادگا ژمارەیەک داواکارییان خستەڕوو وەک کەمیی ژمارەی دادوه‌ر و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریی و فەرمانبەر و نەبوونی شوێنی پێویست و گونجاو بۆ راییکردنی مامەڵەی رۆژانەی هاووڵاتیان. سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی گوتی ئامانجی سەردانەکەی گوێگرتن لە کێشەو گرفتەکان و جاەسەرکردنیانە. بۆیە بەهەموو توانا هەوڵ دەدەن بەپێی ئەولەویەت و ئیمکانیاتی بەردەست داواکارییەکان جێبەجێ بکات.
دواتر سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریی و شاندی یاوەری سەردانی دادگای بەرایی سێمێلیان کرد و لەلایەن دادوەران و بەڕێوەبەری بەشەکانی دادگای سێمێل پێشوازی کران.
لەدانیشتنێکدا سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری تەئکیدی لە جێبەجێکردنی یاسا، دوور لەهەر دەستێوەردانێک کردەوە. هەروەها گوتیشی ئامانجی بەسەرکردنەوەی دادگاکان دۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەرییە بۆ كێشه‌كان و بەڵێنیشی دا بەپێی توانا کێشەو گرفتەکان چارەسەر بکات.
له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ژوریی پارێزه‌رانی له هه‌ردوو دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك و دادگای به‌رایی سێمێل به‌سه‌ر كرده‌وه. له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ئاماژه‌ی به رۆڵی پارێزه‌ران له دادگاكان دا‌و رایگه‌یاند پارێزه‌ران به‌شێكی گرنگن له خانه‌واده‌ی دادوه‌ریی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ریی بۆیه هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ دادگاكان بۆ به‌رقه‌راركردنی یاسا‌و دادپه‌روه‌ریی زۆر گرنگه.