ئه‌مڕۆ 4/8/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له ئه‌رمان توپچۆ كۆنسوڵی گشتی توركیا له
هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان دوای به‌خێرهێنانی
كۆنسوڵی توركیا، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌دا و هیوای
خواست په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بوارێك په‌ره‌ی زیاتری پێ
بدرێت. هه‌روه‌ها ئاماده‌یی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ربڕی له‌و
بوارانه‌ی كه په‌یوه‌ست و هاوبه‌شن له‌نێوانیان به تایبه‌ت بواری یاسایی و
كاروباری دادگاكان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه له‌به‌رده‌م
هاووڵاتیان و كۆمپانیا بازرگانیه‌كانی هه‌ردوولا دێنه پێش.
لای خۆیه‌وه كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێم، وێرای سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی بۆ پێشوازی كردنی، رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك وڵاتی توركیا به گرنگی و
بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕوانن و بۆ ئه‌م
مه‌به‌سته‌ش ته‌ئكیدی له هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری هاوبه‌شی زیاتری نێوان هه‌ردوولا
كرده‌وه.