ئه‌مڕۆ 11/8/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی دادگای به‌رایی
عه‌نكاوه‌ی كرد.
له به‌رده‌وامی سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی
دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی
كوردستان و شاندێكی هاوڕێی سه‌ردانی دادگای به‌رایی عهنكاوهیان كرد و له‌لایه‌ن
دادوه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی دادگا پێشوازی كران. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
دادوه‌ریی مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه بۆ ئاگاداربوون له ره‌وشی
كاروباری دادگا‌و به‌دواداچوون بۆ سه‌ردانه‌كانی پێشووتری بۆ ئه‌م دادگایه و چۆنیه‌تی
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی دادگاكه‌یه. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی دووپاتی
كرده‌وه كه جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌و داواكانی خه‌ڵك له‌به‌رده‌م دادگا به پێی
یاسا‌و كاته دیاركراوه‌كان و پاراستنی مافی هاووڵاتیان ئه‌وله‌ویه‌تی سه‌ره‌كی
كاری دادگاكانه بۆیه ده‌بێت دادوه‌ر و ئه‌ندامانی داوكاریی گشتی و ته‌واوی فه‌رمانبه‌رانی
دادگا پابه‌ندی ئه‌و بنه‌ما گرنگه بن. له به‌شێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی گوێی له كێشه‌و گرفتی دادگاكان كرد كه له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه
خڕانهروو. له‌و گرفتانه‌ش كه‌میی میلاك و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ری پێویست بۆ به‌شه‌كان
و هه‌روه‌ها به تایبه‌ت نه‌بوونی لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی دادوه‌ریی و بابه‌تی گۆڕینی
ناونیشانی یاریده‌رانی دادوه‌ریی و نه‌بوونی باڵه‌خانه‌و شوێنی گونجاو و كه‌لوپه‌لی
پێویست باسكران و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری دوای گوێگرتن له‌و كێشه‌و گرفتانه
رایگه‌یاند ئامانجی ئه‌و سه‌ردانانه دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمه بۆ چاره‌سه‌ركردنیان
بۆیه به هه‌موو توانا هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
دواتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و شاندی
هاوڕێی، به‌شه جیاجیاكانی دادگای به‌رایی عه‌نكاوه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه‌و له نزیكه‌وه
ئاگاداری كێشه‌و گرفتی به‌شه‌كان و فه‌رمانبه‌ران بوو و به‌ڵێنی دا به زووترین
كات ئه‌و كێشه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر بكرێن.