ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 4/9/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر
عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد
له رێوره‌سمی راگه‌یاندنی یه‌كه‌مین راپۆرتی ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی
له كه‌رتی گشتی كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده
كرابوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێز د. ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی ده‌سته‌ی
ده‌ستپاكی و به‌ڕێز حه‌یده‌ر حهننون سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق و ژماره‌یه‌ك
وه‌زیر و به‌رپرسانی ئیداری و نوێنه‌ری یه‌كێتی
ئه‌وروپا له عێراق و باڵیۆز و نوینه‌ری دیپلۆماسی وڵاتان له هه‌رێمی كوردستان
ئاماده ببوون.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا وتاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
عێراق و نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق
خوێنرانه‌وه. هه‌روه‌ها له رێوره‌سمه‌كه‌دا باسی پلانی گشتی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی
هه‌رێمی كوردستان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له هه‌رێمی كوردستان كرا و
ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌مه ئامانج و ستراتیژی هه‌موو لایه‌كه و سوپاسی رۆڵ و
هاوكاری ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێ كردن و دادوه‌رییان كرد بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی
له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پلانه ستراتیژیه‌و ئاماژه به‌وه درا كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه و به ته‌نیا ئه‌ركی لایه‌نێك
نیه بۆیه پێویسته ئه‌و هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان و داموده‌زگا
و ده‌سته سه‌ربه‌خۆ فه‌رمیه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ئامانج له پلانی
ستراتیژی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی جێبه‌جێ بكرێت.