ئه‌مڕۆ 6/10/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر محه‌مه‌د مسته‌فا
مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له
شاندێكی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا گفتوگۆ له‌سه‌ر كاروباری دادگاكان
له هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان هه‌ردوولا له
بواره یاساییه‌كان كرا. جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری وێڕای خستنه‌ڕووی
كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر كار‌و ئه‌زمونی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگاكان له هه‌رێمی
كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك
ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه كار ده‌كات
بۆ چه‌سپاندنی یاسا و سه‌روه‌ریی یاسا له هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیانه‌وه شاندی كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا
ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی ده‌ربڕی
به تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هێزكردنی تواناكان له بواری
یاسایی و دادوه‌ریی بۆ دادوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و لێكۆڵه‌رانی دادوه‌ری.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری خۆشحاڵی
خۆی بۆ هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگیه‌ك ده‌ربڕی و رایگه‌یاند ئه‌وان به سوپاسه‌وه
پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوێك ده‌كه‌ن كه بۆ به‌هێزتركردن و به‌ره‌وپێشبردنی
ره‌وتی یاسایی و سه‌روه‌ریی یاسا بێت له هه‌رێمی كوردستان.