ئه‌مڕۆ 19/11/2024
به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان
پێشوازی كرد له به‌ڕێز د. مۆنا یاقۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له
هه‌رێمی كوردستان.
له دانیشتنێكدا
گفتوگۆ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوه‌ندیدار له‌نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و ده‌سته‌ی
سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ كرا. له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارییه‌كانی سازكردنی
كۆنفرانسی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤ كرا كه بڕیاره له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ
له هه‌ولێر ساز بكرێت و بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له
یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و پاراستن و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ یاسابهركارهكانی هه‌رێمی
كوردستان تاوتوێ كرا. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی
میكانیزمی پرۆسه‌كانی دادبینی كردن له هه‌رێمی كوردستان كرا‌و هه‌ردوولا پێداگیرییان
كرد له‌سه‌ر پاراستنی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی
كوردستان و میكانیزمه‌كانی خێراتر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌و گرفته‌كانی په‌یوه‌ست به‌و بابه‌ته.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ورده‌كاری
زیاتری خسته‌ڕوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامی
هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م
پرۆسه‌كه‌دا هه‌ن، كرده‌وه.