ئه‌مڕۆ 1/12/2024 به‌ڕێز دادوه‌ر عبدالجبار
عزیز حسن سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كرد له رێورهسمێكی
رێزلێنان كه به‌بۆنه‌ی سه‌دساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر له‌دایكبوونی زانای ناوداری
كورد پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی سازكرابوو.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا كه به‌ڕێز نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شدار بوو چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران تێیاندا
باسی رۆڵ و خزمه‌تی پرۆفیسۆر مسته‌فا زه‌ڵمی كرا كه له هه‌ردوو بواری شه‌ریعه و
یاساناسیدا پێشكه‌شی كردووه و ره‌نگدانه‌وه و كاریگه‌ریی گرنگی له یاسای باری
كه‌سی و به تایبه‌ت پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تدا نه‌ك ته‌نیا له كوردستان و
عێراق به‌ڵكو وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بیشدا هه‌بووه.